ھێنری درەیپەر

پزیشک و ئەستێرەناسێکی ئەمریکی

ھێنری درەیپەر (بە ئینگلیزی: Henry Draper؛ ٧ی ئازاری ١٨٣٧ – ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٨٢) پزیشک و ئەستێرەناسێکی ئاماتۆری ئەمریکی بوو. ئەمڕۆ بە پێشەنگی ستێروێنەگری ناسراوە.

ھێنری درەیپەر
لێدوان=
لەدایکبوون (١٨٣٧-0٣-0٧) ٧ی ئازاری ١٨٣٧
شارستانی پرینس ئێدوارد، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
مردن٢٠ی تشرینی دووەمی ١٨٨٢(١٨٨٢-١١-٢٠) (٤٥ ساڵ ژیاوە)
نیوو یۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان
بواری زانستیئەستێرەناسی
واژوو

ژین دەستکاری

ھێنری درەیپەر لە ٧ی ئازاری ١٨٣٧دا، لە شارستانی پرینس ئێدوارد، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دایک بووە. باوکی، جۆن ویلیام درەیپەر، پزیشک، کیمیازان، ڕوەکناس و مامۆستای زانکۆ بوو. ھەروەھا، یەکەم کەس بوو کە بە تەلەسکۆپ وێنەی مانگی گرت.[١] دایکی، ئەنتۆنیا گاردنێر، کچی پزیشکی کەسیی ئیمپراتۆری بەڕازیل بوو. خوشکەزاکەیشی، ئەنتۆنیا مۆری، ئەستێرەناس بوو.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ O'Dell, C. Robert (2003). The Orion nebula: where stars are born. Cambridge (Mass.): Harvard Univ. Press. ISBN 978-0-674-01183-0.
  2. ^ "Antonia Maury '1887" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری