ھێلین قاسملوو
ھێلین قاسملوو یان نەسرین قاسملوو (بە کوردیی باکووری: Hêlin Ghassemlou، ١٩٣٤ - ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣[١]) بە خوشکە نەسرین ناسرابوو.[٢] ھاوسەری سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عەبدولڕەحمان قاسملوو بوو.[٣] یەکێک لەو ژنە چالاکانە بوو کە بەرگری لە مافی کورد دەکرد و کتێبی ئەورووپایییەک لە وڵاتی کورداندا بە فەڕەنسی نووسیوە، کە باس لە یەکەم بینینی خۆی و قاسملوو و ژیانی ھاوسەرییان دەکات، و بەشێک لە یادەوەری و کار و چالاکییە سیاسییەکانی قاسملوو لە سەردەمی پێش و دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کتێبەکەدا باس دەکرێت.[٤] لە ژیانی ھاوسەرییدا لەگەڵ قاسملوو، خاوەنی دوو کچ بوو بە ناوەکانی مینا و ھیوا.[٥] ھێلین لە تەمەنی ٨٩ ساڵی لە پاریس کۆچی دوایی کرد.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «ھاوسەری شەھید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «هاوژینی دوکتور عهبدولڕهحمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد». دارکا مازی (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «هاوژینی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە پاریس کۆچی دواییکرد». www.rudaw.net. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «کتێبی ئورروپایییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی خاتوو نەسرین قاسملوو – pmnews». pmnews.se. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/232541