ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین

ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین یدن بە کورتی ھەرەعە (بە کرمانجی: Hêzên Rizgariya Efrînê, HRE، بە عەرەبی: قوات تحریر عفرین) ھێزێکی بەرخۆدانی میلیشیایە کە دوای داگیرکردنی شارەکە و ناوچەی کوردنشینی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و ھێزە نزیکەکانییەوە لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دامەزرا. ئەو ھێزە بە پاڵپشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەی عەفرین کە دوای داگیرکردنی عەفرین ئاوارە بوون پێکھێنرا. ھێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەدژی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانەکانی ئەنجامداوە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھێزە چەکدارانەی کە تورکیا و سوپای تورکیا پشتیوانیان لێدەکەن ھەتا ڕزگارکردنی عەفرین، گەڕانەوەی خەڵکی ڕەسەن بۆ ناوچەکە، و دووبارە دامەزراندنەوەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لەو ناوچەیەدا وەکوو ئامانجی خۆیان ڕاگەیاندووە.[١]

ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین
قوات تحرير عفرين
Hêzên Rizgariya Efrînê, HRE

بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا
نیشانەی ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین
ساڵانی چالاکییئازاری ۲۰۱۸ ھەتا ئێستاکە
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
پارێزگای حەلەب
ھاوپەیمانان ھێزەکانی سووریای دیموکرات
دوژمنانتورکیا ھێزە چەکدارەکانی تورکیا

داعش
سوپای ئازادی سووریا
ھەییەی تەحریر شام
ئەحراری شام

ئەنساری شەریعە
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی ناوخۆیی سووریا
یاخیبوونی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری حەلەب

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١، یوسف حەموود، وتەبێژی گروپی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی سووریا، کە لە ھێزەکانی سەر بە تورکیا پێکھاتووە، دانی بەوەدانا کە ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە بەکارھێنانی تاکتیکی شەڕی گەریلایی بوونەتە "کێشەیەکی گەورە" بۆ تورکیا و ھێزە پشتێوانیلێ کراوەکانی بۆ حکوومەتکردن لەسەر عەفرین.[٢] [٣] [٤]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری