ھێرمان وێبستەر مۆدجێت

ھێرمان وێبستەر مۆدجێت (بە ئینگلیزی: Herman Webster Mudgett) ناسراو بە دکتۆر ھێنری ھاوارد ھۆڵمز، یەکەم بکوژی زنجیرەیی بەڵگەدار بوو بە واتا مۆدێرنەکەی. دڕندەییەکەی سنووری نییە، نەخۆشە بە تاوانەوە، گیرۆدەی بینینی خوێن و گریانی ئەشکەنجەدراوەکانە و لە ھەمان کاتدا کەسێکی زۆر بە ڕەوشتە، «جێنتڵمان» بە پێی دەربڕینی باوی ئینگلیزی، ڕەسەن، ڕۆشنبیر، و زیرەکی تیژ، و دەزانێت چۆن جوانترین ئافرەتەکان ڕابکێشێتە ناو تەڵەکانییەوە.

ھێرمان وێبستەر مۆدجێت
بە ئینگلیزی: Herman Webster Mudgett
لەدایکبوون١٦ی ئایاری ١٨٦١
Gilmanton، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٧ی ئایاری ١٨٩٦(١٨٩٦-٠٥-٠٧) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
Moyamensing Prison، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونHerman Webster Mudgett
ناوی خوازراوHenry Howard Holmes، H. H. Holmes، Alexander Bond، Henry Gordon، O.C. Pratt
ھۆی مەرگھەڵواسین
شوێنی ناشتنHoly Cross Cemetery
باوکLevi Horton Mudgett
دایکTheodate Page Price
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
شوێنی دەستبەسەرکردنMoyamensing Prison
تاوانبار بەکوشتنی بە مەبەست
سزاسزای مەرگ
پیشەبکوژی زنجیرەیی، con artist، pharmacist، پزیشک، hotel manager
پەروەردەUniversity of Michigan Medical School، University of Vermont، Phillips Exeter Academy
دانیشتوویشیکاگۆ
Partner in business or sportBenjamin Freelon Pitezel
ڕووداوە بەرچاوەکانexhumation

مۆدجێت لە شاری گیلمانتۆن لە ویلایەتی نیو ھامپشایەر لە ١٦ی ئایاری ساڵی ١٨٦١ لەدایکبووە، باوکی کەسێکی ڕەق و مەیخۆر بووە، لەکاتێکدا دایکی ژنێکی زۆر ئایینی بووە کاتێک گەنج بووە ھاوڕێکانی ناچاریان کردووە دەست لە ئێسکەپەیکەرێکی ڕاستەقینە بدات مەبەستی ترساندنی، بەڵام لەو ڕۆژەوە ھۆڵمز حەزی لە بیرۆکەی مردن بوو.

لە زانکۆی میشیگان پزیشکی خوێندووە و پاشان دەرچووە پاش بڕینی تاقیکردنەوەکان. لە کاتی خوێندنیدا تەرمی تاقیگەی دەدزی و جەستەی دەبڕی و بانگەشەی ئەوە دەکرد کە تەرمی ئەو کەسانەن کە بە ھەڵە کوژراون بۆ ئەوەی پارەی بیمە لە ھەر کەسێکی مردوو کۆبکاتەوە. بۆ ئەوەی کاری دەرمانسازی بکات، ڕووی لە شیکاگۆ کردووە. ھەروەھا ھەر لەم کاتەدا بوو کە دەستی کرد بە بەشداریکردن لە چەندین کاری گومانلێکراو و خانووبەرە و گرێبەستە بانگەشەییەکان لەژێر ناوی "H.H. Holmes".

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «H. H. Holmes»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.