ھۆزان دینۆ
ھۆزان دینۆ (لەدایکبووی ١٩٦٩ گوندی خەوسکاری، ئەردەھان - ) گۆرانیبێژێکی کوردە. دەق و میوزیکی گۆرانییەکانی بە تەواوی ھی خۆیەتی. دینۆ بەتایبەت لەبەر گۆرانیی «لێ دایێ» بەناوبانگە.
ھۆزان دینۆ | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤–٥٥) گوندی خەوسکاری، ئەردەھان، باکووری کوردستان |
بنەچە | کورد |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ژیاننامە
دەستکاریدینۆ لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی خەوسکاری سەر بە ئەردەھان لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ناوچەی خاسێ (ھاسکۆی، خۆچڤان) تەواو کرد. قۆناغی دواناوەندی لە خوێندنگەی مامۆستایانی گوموشھان خوێند و پاشان ڕووی کردە ئیستامبوڵ. بۆ جاری یەکەم لە چوارچێوەی ناوەندی چاندی مێزۆپۆتامیا تێکەڵی خەباتی مۆسیقا بوو. بەڵام بە ھۆی ئابووری تا ماوەیەک دەستی لە مۆسیقا ھەڵگرت. لەو سەردەمەدا ساڵی ٩٠ شەڕێک لە دژی کوردان دەستی پێکردبوو لەژێر کاریگەریی ئەم شەڕە دینۆ بێ ناونیشان مابوو. لە ساڵی ١٩٩٨ ناچار بوو وڵات جێ بێڵیت و پەنا بباتە ھۆلەند و ئێستاش لە ھۆلەند نیشتەجێیە. ھۆزان دینۆ ھونەری خۆی بەم شێوە دەناسێنیت:
« | ھەوڵ دەدەم ببمە ھونەرمەندی ئەو گەلەی ئەوین و ئازادییەکانی دزراون، پاشان ھیواکانی بڕاون، کەیفخۆشییەکانی زیندوو نەماون و وەک ئەوەی وانەی مرۆڤایەتی بڵێتەوە، ھێشتاش لەسەر پێیە. | » |
دیسکۆگرافی
دەستکاریئەلبومی ستۆدیۆ
دەستکاری- لێ دایێ (Lê Dayê) (٢٠٠٢)
- چوو (Çû) (٢٠٠٥)
- نامووس (Namûs) (٢٠٠٧)
- دیسا چوو (Dîsa Çu) (٢٠١١)
- ڕۆژ (Roj) (٢٠٢٠)
کلیپەکان
دەستکاری- لێ دایێ (Lê dayê) (٢٠٠١)
- ئەز زارۆکەک بێ ناڤم (Ez zarokek bê navim) (٢٠٠٥)
- چوو (Çû) (٢٠٠٥)
- ئۆی یارێ (Oy Yarê) (٢٠٠٩)
- بێ تە نابە (bê te nabe) (٢٠١١)
- شەڤ ب تارییا خوە ترسیا (Şev Bi Tarîya Xwe Tirsya) (٢٠١٣)
- وەرە گولێ (Were Gulê) (٢٠١٥)
- ئەمیر کودا چوو؟ (Emir kuda çû) (٢٠٢٠)
- تەناھی (Tenahî) (٢٠٢٣)
- ڤەگەڕ (Veger) (٢٠٢٤)
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Dîno»، ویکیپیدیای کورمانجی. سەردان لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |