ھومایوون شەجەریان
ھومایوون شەجەریان (بە فارسی: همایون شجریان؛ لەدایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٧٥ لە تاران) گۆرانیبێژێکی مووزیکی میللیی ئێرانییە. لە بنەماڵەیەکی پڕ لە ھەستی مووزیک لەدایکبووە. ھومایوون کوڕی محەممەدڕەزا شەجەریانە. ھەر لە منداڵییەوە خۆشەویستی زۆری بۆ مووزیک و ڕیتم ھەبووە و دواتر لەڕێگەی باوکییەوە لەلای ناسر فەرھەنگفەر فێری تەکنیک و ناسینی ڕیتم بووە و بۆ چەندین ساڵ لای جەمشیدی مووحێبی بەردەوام بووە. لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خوشکەکانیدا لای باوکیان گۆرانییان دەستپێکرد. دواتر بۆ پسپۆڕی خۆی کەمانچەی ھەڵبژارد، و لە ھەمان کاتدا لای ئەردەشیر کامکار فێری تار و سەنتوور بوو. دواتر لە کۆنسێرتەکانی باوکیدا بەشداریی کردووە. ھومایوون یەکەم ئەلبومی سەربەخۆی خۆی بەناوی «نەسیمی وەسڵ» لە ساڵی ٢٠٠٣دا بڵاو کردەوە و خاوەنی یەک کچە بەناوی یاسەمین شەجەریان.
ھومایوون شەجەریان | |
---|---|
همایون شجریان | |
لەدایکبوون | ٢١ی ئایاری ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ) تاران |
پیشە | مۆسیقاژەن، گۆرانیبێژ، هونەرمەندی تۆمارکردن |
باوان | |
خێزان | Mojgan Shajarian |
وێبگە | http://delawaz.com/ |
پیشە
دەستکاریئەم بەشە پێویستی بە فراوانکردن ھەیە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ھومایوون لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢، لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە یووتیووب دوو پارچەڤیدیۆی بە ناوەکانی «مینا» و «شیرین سەوزە» کە دوو گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردین بڵاو کردەوە و ڕۆژی دواتریش تەواوی ھەردوو گۆرانییەکەی بڵاو کردەوە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «هومایۆن شەجەریان دوو بەرهەم بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە». www.kurdsatnews.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «همایون شجریان»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھومایوون شەجەریان تێدایە. |