ھیرانت دینک (ماوەی ژیان : ١٥ی ئەیلوولی ١٩٥٤ لە مەلەدی لە تورکیا تاکوو ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧) ڕۆژنامەنووس و ستوونسووس و سەرنووسەرێکی تورکی بەڕەچەڵەک ئەرمەنی بووە، لەشاری مەلادی باشوری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لە ١٩ ئەیلوولی ساڵی ١٩٥٤ لەدایک بووە، دایک و باوکی لەیەک جیابونەتەوە و ئەویش تا تەمەنی ٧ ساڵان لەماڵی نەنکی بووە و دواتر چۆتە ھەتیوخانەیەکی ئەرمەنی لە ئەستەنبول و تاکو قۆناغی ناوەندی لەو ھەتیوخانەیە خوێندووە و پاشان بەھۆی ئەوەی چۆتە سەر ڕێبازی بیروباوەڕی کۆمۆنیزم ماوی لەھەتیوخانەکە دەرکراوە و ئەویش قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی سیسیلی تەواوکردووە. ھیرانت دینک بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبواری ئاژەڵ لە زانکۆی ئەستنبول وەرگرتووە و دواتر چۆتە بەشی فەلسەفە، دوتر وازی لەخوێندن ھێناوە و خۆیی و ڕایتشڵی ھاوسەری خەیوەتگایەکیان بۆ پێگەیاندنی لاوە ئەرمەنیەکان کردۆتەوە کە ١٥٠٠ ھەتیوی لەخۆگرتبوو بەڵام لەساڵی ١٩٧٩ دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستیان بەسەر خەیوەتگاکەدا گرتووە و ئەویش چیرۆکێکی لەسەر خەیوەتگای ھەتیوە ئەرمەنەکاندا نوسیوە و بەھۆی ھەڵوێستە سیاسیەکانێوە ٣ جار زیندانی کراوە. ھیرانت دینک لەساڵی ١٩٩٦ ڕۆژنامەی ئاغۆسی دامەزراندووە و خۆشی وەکو سەرنوسەر لەو ڕۆژنامەیەدا کاری کردووە و بەھەردوو زمانی تورکی و ئەرمەنی بڵاودەکرایەوە و کڕیارانی ئەم رۆژنامەیەش گەشتۆتە ٦٠٠٠ کەس، بەھۆی ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی ئەرمەن کردووە و داوای لەحکومەت کردووە دان بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا بنێت ھیرانت دینک ڕوبەڕوی ناڕەحەنی و ھەڕەشەیەکی زۆر بۆتەوە و لەساڵی ٢٠٠٦ بەتۆمەتی سوکایەتی کردن بە ناسنامەی تورکی بۆ ماوەی ٦ مانگ زیندانی کراوە. ھیرانت دینک لەساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیاوە خەڵاتی ئازادی بیرکردنەوە و گوزارشتکردنی وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن گۆڤاری سترنەوە خەڵاتی ئازادی بیرکردنەوە و قارەمانی ڕۆژنامەوانی پێبەخشراوە و خەڵاتێ دیکەشی بۆ بیرۆکە و بیرکردنەوەی وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٧ پێش مردنی خەڵاتی بجۆرنسۆنی نەرویجی بۆ مافی مرۆڤی بەدەستھێناوە. ھیرانت دینک لە ١٩ یەنایری ٢٠٠٧ لەبەردەم بارەگای ڕۆژنامەکەیدا ئاغۆس ھاوڵاتیەکی بەڕەچەڵەک تورک لەڕقی ئەوەی ئەرمەن بووە و داکۆکی لەمافی ئەرمەن کردووە داوێتە بەر دەستڕژی گوللە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

ھرانت دینک
Hrant Dink Peace Monument in Mersin, Turkey
Հրանտ Դինք لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٥ی ئەیلوولی ١٩٥٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەلەتی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٢ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕBalıklı Armenian Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • زانکۆی ئەستەمبوڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەColumnist، یاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان، بەرگریکەری مافی مرۆڤ، نووسەر، ڕای ڕۆژنامەنووس، editing staff، publisher لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرRakel Dink لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵArat Dink لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Henri Nannen Award
  • Hermann Kesten Prize (٢٠٠٧)
  • Bjørnson Prize (٢٠٠٦)
  • Oxfam Novib/PEN Award (٢٠٠٦)
  • International Press Institute World Press Freedom Heroes (٢٠٠٧)
  • Johann Philipp Palm Award لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەeditor-in-chief (Agos، ١٩٩٦–٢٠٠٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوە دەستکاری