ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کورد لە سووریا
(لە ھاوبەندیی نیشتمانیی کورد لە سووریاەوە ڕەوانە کراوە)
ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کورد لە سووریا یان بە کورتی ھەنەکەسە (بە کرمانجی: Hevbendiya Niştimanî a Kurdî li Sûriyê, HNKS؛ بە عەرەبی: التحالف الوطني الكردي في سوريا) ھاوپەیمانییەکی حیزبە سیاسییە کوردییەکانی کوردەکانی سووریایە کە لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٦ لە عاموودێی حەسیچە لەنێوان پێنج پارتێکی سیاسیی کورد بەستراوەتەوە. چوار حیزب لەوانە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) بوون کە بە ھۆی ھاوکاریکردن لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکرات لەو ھاوپەیمانییە دەرکرابوون.
ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کورد لە سووریا Hevbendiya Niştimanî a Kurdî li Sûriyê, HNKS | |
---|---|
ناوی عەرەبی | التحالف الوطني الكردي في سوريا |
ناوی ئینگلیزی | Kurdish National Alliance in Syria |
سەرۆک | مستەفا مەشایخ |
دامەزراندن | ١٣ی شوباتی ٢٠١٦ |
شوێنگەی سەرەکی | عاموودێ، حەسیچە، سووریا |
ئایدۆلۆژیا | فیدرالیزم بۆ سووریا ئەندامەکان |
مەجلیسی گەل | ٠ / ٢٥٠ |
مەجلیسی دیموکراتیک | ٣ / ٤٣ |
مەجلیسەکانی ھەرێمی جزیرە | ٤٠ / ٢٬٩٠٢ |
مەجلیسەکانی ھەرێمی فرات | ٤٠ / ٩٥٤ |
مەجلیسەکانی ھەرێمی عەفرین | ٧٢ / ١٬١٧٦ |
ئەندامان
دەستکاری- پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا، (سەرۆک: شێخ عەلی)
- پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی)، (س: نەسرەددین ئیبراھیم)
- ئاشتەوایی دیموکراتی کوردی سوریا
- پارتی چەپی کوردستان لە سوریا (س: ساڵح گەدۆ)
- بزووتنەوەی چاکسازی کورد لە سوریا (س: ئەمجەد عوسمان)