پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد

پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد یان پارتیێن یەکیتیا نیشتمانی یا کورد یان پەیەنەکە (بە کوردیی کرمانجی: Partiyên Yekîtiya Niştimanî ya Kurd, PYNK) ھاوپەیمانییەک لە نێوان ٢٥ پارتی و ڕێکخراوە و تەڤگەری کوردی ڕۆژاوای کوردستانە کە بۆ یەکڕێزی و نزیکبوونەوەی ھەڵویستەکانیان دامەزراوەتەوە.

پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد، پەیەنەکە
Partiyên Yekîtiya Niştimanî ya Kurd, PYNK
دامەزراندن١٨ی ئایاری ٢٠٢٠
شوێنگەی سەرەکیقامیشلۆ
شوێنی سیاسیچەپ
ڕەنگەکان     سوور      زەرد      کەسک

لە ڕۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژاوای کوردستان ٢٥ پارتی و تەڤگەری سیاسی کووبوونەوە و یەکرێزیی خۆیان بە داخوویانیەک ڕاگەیاند. ئەم پارتیانە بەدوای دامەزراندنی ئەم ھاوپەیمانییە خاوەنی نوێنەری ھاوبەش بوون و رایانگەیاند کە ھەوڵ دەدەن تا بە یەک ھەڵویست قەیرانی سیاسیی سووریا و ڕۆژاوای کوردستان تێپەڕێنن.[١] [٢]

ئەندامەکانی پەیەنەکە دەستکاری

٢٥ پارتی و بزووتنەوەیەک کە داخوویانیی دامەزراندنی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (پەیەنەکە)یان واژۆ کردووە بریتین لە:[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری