ھاری ڕۆپەر-کورزن
هاری ڕۆپەر-کورزن (Harry Roper-Curzon) هێنری کریستۆفەر جۆن ئینگام ڕۆپەر کورزن (Henry Christopher John Ingham Roper-Curzon) (5 شوباتی 1986) ، بزنسمان و ئەریستۆکراتێکی بەریتانیە. ئەو ئەندامێکی خانەوادەی ڕۆپەر و خانەوادەی کورزنە، و میراتگری نازناوی بیست و دووهەمین لۆرد بارۆن تاینهامی پێ بڕراوە.[١]
هاری ڕۆپەر-کورزن | |
---|---|
ھاوسەر | هانا جاف |
باوک | دەڤید ڕۆپەر-کورزنە |
دایک | لوسیندا ئایریە |
لەدایکبوون | لەندەن، ئینگلتەرا | ٥ی شوباتی ١٩٨٦
پاشبنەما و خانەوادە
دەستکاریهاری کوڕە گەورەی خاوەن شکۆ دەڤید ڕۆپەر-کورزنە (Honorable David Roper-Curzon) و میراتگرێکی ئاشکرای بارۆنی تاینهامە. خانەوادەکە لە پارکی پیلەوێڵ لە کۆشکێکدا لە هامپشێر کە ڕووبەرەکەی 1500ئەیکەر (6000 مەترە چوارگۆشەیە)، لەگەڵ باوکیدا دەژی.[٢][٣] هاری لەڕێگەی باوکیەوە کە ئامۆزای میرکچی یۆرک، دایکی شازادە بیاتریز و یوجینە (Princesses Beatriz’s and Eugenie)، ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی شاهانەی بەریتانی.[٤] داپیرەی هاری لە باوکیەوە بریتیە لە خانم ئێلیزابێت سکریمگیۆر-وێدبێرن (Lady Elizabeth Scrymgeour-Wedderburn) ، کە کچی هێنری جەیمس سکریمگیۆر-وێدبێرنە (Henry James Scrymgeour-Wedderburn) ئەمیش یانزەهەمین ئێرڵی دووندییە. دایکی هاری کە ناوی لوسیندا ئایریە (Lucinda Airy) کچی لیوا سێر کریستۆفەر جۆن ئایریە (Major General Sir Christopher John Airy)، کە خەزنەدار، ئەفسەری تەشریفات و ئەفسەری خانەوادەی شازادە چارڵز و شازادە دیانای وێڵز بووە لە نەوەدەکاندا.[٥]
خوێندن و کارکردن
دەستکاریهاری زۆربەی تەمەنی منداڵی و لاویی خۆی لە هامپشێر و ئۆکسفۆرد بەسەر بردووە و لەوێ کارگێڕێ کار و بەڕێوەبردنی بیناسازی خوێندووە.[٦] هەروەها بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک ئەفسەرێک لە سوپای شاهانەی ئینگلیزیدا خزمەتی کردووە. پاش خزمەتی سەربازی کۆمپانیایەکی بیناسازی دامەزراند بۆ باڵەخانەی بازرگانی و پەرەپێدانی موڵک. سەرباری وەبەرهێنانەکانی تری بزنس، ئەو خێرخوازیش بووە.[٧][٨]
بنەچە
دەستکاریمێژووی خانەوادەی هاری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 850 زاینی و داگیرکاری نۆرماندیەکان. پێشینانی ئەو بریتین لە شاژنە ماری سکۆت، جەیمسی یەکەم، هێنری حەوتەم تیودۆرس و چارڵزی یەکەم کوڕەزا گەورەی میری مۆنماوس؛ هی میری بوکلیۆچ؛ و میری کوینسبێری.[٩]
ناوی دووەمی هاری بریتیە لە “ئینگام” ئەمەش لە بنجامین ئینگامی باپیرە گەورەیەوە بۆی ماوەتەوە کە شەرابی مارسالا و قەڕاڵی گواستنەوەی دەریایی لە سیسیلیا دامەزراند، (کە پاشتر بە میراتی بۆ جۆزێف ویتەیکەری کوڕەزای مایەوە)، و ئەو کاتی خۆی ناسرابوو بە دەوڵەمەندترین پیاو لە جیهاندا.[١٠][١١] داپیرە گەورەی هاری خانم ئیلسپێت گرەیس وایتەیکەرە (Elspeth Grace Whitaker)، کە میراتگر و ئەندامێکی خانەوادەی وایتەکەرە، و پارکی پیلەوێڵی لە براکەیەوە بەناوی ویلیام ئینگام وایتەیکەر (William Ingham Whitaker) بە میراتی بۆ بەجێماوە، ئەویش بۆ باپیرە گەورەی هاری بەجێهێشت بەناوی جۆن کیستۆفەر ئینگام ڕۆپەر-کورزن (John Christopher Ingham Roper-Curzon)، کە بارۆنی بیستەمی تیانهام بوو لە ساڵی 1988.[٢][١٢][١٣][١٤]
ژیانی کەسیی
دەستکاریهاری لەگەڵ هانا جاف دەزگیراندارە، کە کەسێکی خێرخواز، وتەبێژ، نووسەر و ئەندامێکی خانەوادەی جافە.[١٥][١٦][١٧] ئەوان بەنیازبوون لە هاوینی 2020 لە ئینگلتەرە و مەکسیک هاوسەرگیری ئەنجام بدەن بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراوە.[١٨][١٩][٢٠]
ئەوان لەڕێگەی هاوڕێیەکی هاوبەشەوە بە ناوی خانم مارتا سیتوێڵ (Lady Martha Sitwell) لە دیدارێکی خشتە بۆنەکراو لە پێشانگەیەکی کراوەدا لە لەندەن لە هاوینی 2019 یەکتریان ناسی و شەش مانگ دواتر لە گستاد لە سویسرا پەیوەندی دەزگیرانیان بەست. پلانیان وایە لەنێوان هامپشێر و لەندەن دا بژین.[٢١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Meet Hanna Jaff, the Latina who stole British aristocrat Henry Roper-Curzon's heart». Hola!. 5 March 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «A History of Pylewell Park». Pylewell Park. 1 March 2016.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Interiors: Pylewell Park in Hampshire». The Daily Telegraph. 12 July 2014.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Hanna and Harry: A Mexican Netflix Reality Star Will Soon Marry Into British Nobility». NBC Washington. 15 June 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «State Intelligence». London Gazette. 52142: 9351. 18 May 1990.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Roper-Curzon Is The London Based Design Firm To Know». Reforma. لە 3 September 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Festejan el Día Internacional de la Beneficencia». Reforma. لە 7 September 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Roper-Curzon Is The London Based Design Firm To Know». Forbes. 2 November 2017.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Who is Hanna Jaff, the Mexican who will soon be part of British royalty». Explica. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «SOME NOTABLE OSSETT PEOPLE». Ossett. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «TENUTA WHITAKER». Dalla Terra. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Reflections: Pylewell Park – uncovering the story of a local landmark». Advertiser and Times. 17 May 2019.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Walford، Edward (١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٠). «The county families of the United Kingdom; or, Royal manual of the titled and untitled aristocracy of England, Wales, Scotland, and Ireland». Dalcassian Publishing Company – via Google Books.
- ^ «Pylewell Park, Lymington - Hampshire Wedding & Event Venue». burlisonphotography.com.
- ^ «Ella es la mexicana que se casará con un royal británico». Univision. 5 March 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Hanna Jaff, la mexicana que formará parte de la realeza británica». MSN. 31 August 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Hanna Jaff, la mexicana que formará parte de la familia real inglesa». Vogue. 3 March 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Conoce a Hanna Jaff, la mexicana que está a punto de formar parte de la realeza británica». Univision. 13 August 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Hanna Jaff on postponing wedding to British aristocrat Henry Roper-Curzon and spending quarantine apart». Hola!. 18 June 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Socialité mexicana formará parte de la realeza británica por su próxima boda con el primo de William y Harry». People. 19 August 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Hanna Jaff y Henry Roper-Curzon: la historia de amor de la mexicana que conquistó a un 'royal'». Glamour. 4 March 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاری ڕۆپەر-کورزن تێدایە. |