ھاریس مۆبرای
ھاریس مۆبرای (بە ئینگلیزی: Harris Mowbray; hæ.ɹɪs moʊbreɪ/)، زمانزان و پرۆگرامەرێکی ئەمریکییە،[١] لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە دروستکردنی چەندین پێشنیار بۆ کۆدکردنی زمانە کەمینەکان لە سەرانسەری جیھان بە شێوەی برێل، ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە، لە دیارترین ئەو زمانانەش: زمانی گاگاوز و زمانی سۆربی.[٢][٣] تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ ھاریس ھەوکاری لەگەڵ کۆنگرەی جیھانی ئۆیغوور کردبوو بۆ دروستکردنی برێل بۆ زمانی ئۆیغووری بە پشتیوانی توێژەرانی دیکە. لەگەڵ کۆمەڵگەی قسەکەران لە نامیبیا کاریان کردووە بۆ پەرەپێدانی برێل بۆ ڕێنووسی زمانەکە.[٤]
ھاریس مۆبرای | |
---|---|
لەدایکبوون | |
ناوەکانی تر | הראל בן תומר |
شارۆمەندێتی | ئەمریکی |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ mdr.de. «Nowostka za slepych: Serbske Braille pismo | MDR.DE». www.mdr.de. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Serbski alfabet za slepych wuwił». www.serbske-nowiny.de (بە ئەڵمانی). لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ mdr.de. «Powěsće: sobotu, 16.01.2021 | MDR.DE». www.mdr.de. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Amerykanin chce pomóc niewidomym Kaszubom». trojmiasto.pl (بە پۆڵەندی). ١٠ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.