گەمارۆدانی کیشوەری

گەمارۆدانی کیشوەری (بە ئینگلیزی: Continental Blockade یان Continental System) سیستمێکی سیاسی دەرەکییە کە ناپلیۆن بۆناپارت لە ناکۆکی دژی شانشینی یەکگرتوو و ئێرلەندا لە کاتی شەڕەکانیدا پەیڕەوی کرد، لە ساڵی ١٨٠٦ ئەنجامدرا و لە ساڵی ١٨١٤ کۆتایی ھات.[١] [٢][٣]

گەمارۆدانی کیشوەری
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢١ی تشرینی دووەمی ١٨٠٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١١ی نیسانی ١٨١٤
Main regulatory textBerlin Decree
Targetشانشینی یەکگرتوو

شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی سەرەکی بوو لە ھاندانی بەرخۆدان لە دژی فەڕەنسا، لە ھەمان کاتدا ناپلیۆن سەرچاوەی پێویستی نەبوو بۆ شکستپێھێنانی شانشینی یەکگرتوو یان ھێزی دەریایی شانشینی یەکگرتوو کە لە دەریادا جێگیر بوون، ھەوڵیدا، بەڵام ھەوڵەکان بە شکست کۆتایی ھات، و دوایین شەڕ شەڕی ترافالگار بوو لە ساڵی ١٨٠٥، بۆیە بە شێوەیەکی تر ھەوڵیدا ھێزەکانی بەریتانیا تێکبشکێنێت ئەوەش لە ڕووانگەی ئابوورییەوە، لە ئەنجامی شۆڕشی پیشەسازی لەو کاتەدا بەریتانیا یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی ئەم بوارە و بوژانەوەیەکی پیشەسازی و ناوەندێکی پیشەسازی ئەورووپا بوو، بۆیە ناپلیۆن قەدەغەی بازرگانی کرد لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو کە بەسەر وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا سەپاندبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ David Stephen Heidler; Jteanne T. Heidler (January 2004). Encyclopedia of the War of 1812. Naval Institute Press. p. 48. ISBN 978-1-59114-362-8. Archived from the original on 16 یۆنیۆ 2016. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ Alfred Fierro; André Palluel-Guillard. Histoire et dictionnaire du Consulat et de l'Empire. Robert Laffont. ISBN 2-221-05858-5.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20171227025710/http://www.napoleon-series.org/research/government/british/decrees/c_britdecrees1.html