گەزگەسک
ڕووەکی گەزنە یان گەسک گەسک (ناوی لاتینی: Urtica Dioica)، لە کوردستاندا بەتایبەتی لە ناوچەی ھەوراماندا لە گەسک گەسکی تازە و تەرچک، چێشتێکی خۆش چاک دەکەن، ئەوانەش نەخۆشی ڕۆماتیسمیان ھەیە بە گەسک گەسک دەرمانی دەکەن، ئەویش بەم شێوەیە کە چەپکە گەسک گەسکێک بە دەستەوە دەگرن و لاق و دەستیان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەیان کە دێشێ لە سەرەخۆ فەلاقە دەکەن. ھاوینی ئەم ساڵیش زانایانی بواری دەرمان لە بریتانیا ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە دەتوانن لە ڕووەکی گەسک گەسک مەوادێک بۆ دەرمان و چارەسەریی ڕۆماتیسم پێک بێنن.
گەزینی گەزنە
دەستکاریچەندین جۆری گەزنە ھەیە و ھەمووشیان کوڵکێکیان بۆ گەستن ھەیە. بەناوبانگترین جۆری گەسک، جۆرە سروشتییەکەیەتی کە بە گەسکی ڕۆمی ناسراوە و، ئێش و ئازاری ئەم جۆرەشیان لە ھەموو جۆرەکانیتر بەسوێترە. پێوەدانی گەسک گەسک زۆر لە پێوەدانی خانە (Cell لە ڕاستیدا ئەمە چکۆلەترین بەشی زیندووی پێکھێنەری بنەمای ھەموو گیانلەبەرێکن کە ھەموو ھەستێکی زینەوەرییان تێدایە.)ی شاخەکانی شەقایەقی دەریایی دەچێ. لە ھەر خانەیەکی ئەم ڕووەکەدا پێچێکی وەک مەقاش ھەیە کە نووکەکەی زۆر تیژە و چووکەترین زەختی لێ کەوێ، بەرلا دەبێ. چزووی گەسک گەسک لە یەک خانووەکان پێکھاتوون و دیوارەکانی بە کورکێکی سیلیسی یان ئەندرید سیلیسیک Anhydride silicique داپۆشراون کە بە چووکترین ھەست کردن بەم کورکانەوە، مەقاشە نووک تیژەکان ئازاد دەبن و دەچن بە پێستی لەشدا. ئەو ماددەیەش کە گەسک گەسک دەیکاتە نێو لەش، شیلەیەکی تەندراوی زۆر تیژە کە دەبێتە ھۆی خورووی لە ڕادەبەدەر و ھێندێک جاریش شوێنەکەی دەپەڕمێ.
ھەر جۆرێک بێ ئەوانەی کە دەیانەوێ ڕووەکی گەسک گەسک بچنن، دەبێ جۆرێک لاسکەکەی بگرن کە کورکەکانی بەڕووی لاسکەکەدا بڕۆنەوە، بەم جۆرە ئیتر ناتوانێ بگەزێ. لە زۆر وڵاتدا گەسک گەسکی کوڵاو بۆ خوەراکی بەراز و پەلەوەر کەڵکی لێ وەردەگیرێ. ئەگەر ڕیشووی گەسک گەسک لەگەڵ زاجی سپی بکوڵێندرێ ڕەنگێکی زەردی لێ دەست دەکەوێ، گەڵا و لاسکەکەشی ڕەنگێکی سەوزیان لێ درووست دەکرێ. شیتاڵی جۆراجۆری ڕووەکی گەسک گەسک بۆ دروست کردنی بەنی کەوش و پێڵاوی، پارچە، گوریس و پەت بەکار دەھێندرێ. ڕووەکی گەسک گەسک وەرزیی دەڕوێ، لە ھێندێک شوێنیشدا دایمی یە و جاری واش ھەیە دەبێتە بنچکێکی بە پنچ و بە ھێز و جۆرێکی لەم تیرەیەیش لە وڵاتی ئوسترالیادا ھەیە و وەک دارێکی زۆر گەورەی لێدێ.
سەرچاوەکان
دەستکاری- فرھنگ بمن بگوچرا، بەرگی یەکەم. ل. ١٨ و ١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەزگەسک تێدایە. |