گەردوونی سینەماییی مارڤڵ: قۆناغی چوارەم

گەردوونی سینەمایی مارڤڵ: قۆناغی چوارەم (بە ئینگلیزی: Marvel Cinematic Universe: Phase Four) کۆمەڵێک فیلمی سووپەرھیرۆ و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی لەخۆدەگرێت کە لەلایەن ستۆدیۆی مارڤڵەوە بەرھەم ھێنراون و لەسەر بنەمای مارڤڵ کۆمیکس دروستکراون. قۆناغی چوارەم لە ساڵی ٢٠٢١ تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە. لەم قۆناغەدا بۆ یەکەمجار زنجیرە تەلەفزیۆنیەکانیش ئامادەبوون. یەکەم زنجیرەی ئەم قۆناغە بە ناوی Wandavision لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە، یەکەم فیلمیش بەناوی  بلاک ویدۆو لە مانگی تەمموزی ٢٠٢١ نمایشکرا.

فیلمەکان دەستکاری

شانگ چی و ئەفسانەی دە ئەڵقەکە (٢٠٢١) دەستکاری

تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، مارڤێڵ بە خێرایی بەدوای پەرەپێدانی شانگ-چیدا دەگەڕا، کە دەبێتە یەکەم فیلم کە ڕۆڵی سەرەکی ئاسیایی لە گەردوونی مارڤڵدا ھەبێت.[١] سیناریۆنووسی چینی-ئەمریکی دەیڤید کالاھام بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمەکە بەکرێ گیرا، و تا مانگی ئازاری ٢٠١٩، داستین دانیال کیرتۆن وەک دەرھێنەر دەستنیشانکرابوو.[٢] لە کۆمیک-کۆنی ٢٠١٩ی سان دیێگۆ، سیمو لیو ڕاگەیەندرا وەک ئەکتەری سەرەکی وێنەگرتن وەستا، لە مانگی ئابی ھەمان ساڵ دەستی پێکردەوە و لە مانگی تشرینی یەکەم کۆتایی ھات. شانگ-چی و ئەفسانەی دە ئەڵقە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری