گۆدیلیڤ موکاساراسی

گۆدیلیڤ موکاساراسی (لە دایکبووی ١٩٥٩) چالاکوانی کۆمەڵایەتی، ڕزگاربووان جینۆساید ھەروەھا گەشەپێدەری ناوچە گوندنشینەکانە لە ڕواندا،[١] گۆدیلیڤ ڕێکخراوێکی دامەزراند، بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و منداڵەکانیان لەدوای جینۆساید.[٢] لە ئازاری ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[٣]

گۆدیلیڤ موکاساراسی

گۆدیلیڤ موکاساراسی
گۆدیلیڤ موکاساراسی
لەدایکبوون١٩٥٩
نەتەوەڕواندایی
پیشەچالاکوانی کۆمەڵایەتی
ناسراوە بەکارکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی جینۆساید
خەڵاتەکانخەڵاتی جۆن ھەمفێری (٢٠٠٤)

ژیان دەستکاری

گۆدیلیڤ لەدایکبووی گیتاراما، لە ناوچەی موھانگا لە ڕواندا، لەوێوە دەستیکرد بە کارکردن وەک توێژەری کۆمەڵایەتی.[١] لەدوای جینۆسایدی ڕواندا لە ساڵی ١٩٩٤، گۆدیلیڤ گرووپێکی دەمەزراند بەناوی "SEVOTA"، بۆ یارمەتیدان و پاراستنی مافەکانی ژنان و ھەتیوەکان، ئەو ڕێکخراوە ژینگەیەکی پارێزراوی بۆ درووستکردنی وتووێژ و چارەسەری جەستەیی بۆ منداڵەکان ڕەخساند.[٤]

لە ساڵی ١٩٩٦، ھاوسەرەکەی (ئیمانوێل)، لەگەڵ کچەکەی لەلایەن باندێکی چەکدارەوە کووژران. لە شایەتیدانی گۆدیلیڤ بۆ لێکۆڵەرەوەکانی مافەکانی مرۆڤ وتوویەتی کە ھاوسەرەکەی لەلایەن خەڵکی ھوتو ھێرشی کراوەتە سەر دوای گەڕانەوە لە ناوچەی زایرە، ئەمەش لە تۆڵەی قسەکردنی ھاوسەرەکەی بوو دوای ئەوەی مێردەکەی قسەی بۆ نوێنەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە ڕواندا کردبوو.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Godeliève Mukasarasi (Rwanda)". International Centre for Human Rights and Democratic Development. Archived from the original on 30 September 2011. Retrieved 17 April 2011. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Sevota – Org" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-10-29. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "The 2018 International Women of Courage Award Recipients | U.S. Embassy in Chad". U.S. Embassy in Chad (بە ئینگلیزی). 2018-03-26. Retrieved 2018-04-03. {{cite news}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Visions of Rwanda Photo Project". United Nations. Retrieved 17 April 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  5. ^ Connie Walsh (July 1997). "WITNESS PROTECTION, GENDER AND THE ICTR". Coalition for Women's Human Rights in Conflict Situations. Archived from the original on 4 October 2011. Retrieved 17 April 2011. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.