گوڵتان کشاناک
گوڵتان کشاناک لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦١ لە خارپێت، کوردێکی زازاییە و هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی یە.[١]، لە ئیزمیر لە زانکۆی ئیجە لەبەشی ڕاگەیاندن خوێندوویەتی و دواتر کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە لە ڕۆژنامەی جۆراوجۆر کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ توانی وەک پاڵێوراوێکی سەربەخۆ و بە پشتگیری پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری دیاربەکرەوە سەرکەوێ بۆ پەرلەمانی تورکیا، یەکەم کاری کشاناک ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک بوو بۆ ڕێدان بە زمانی کوردی لە شوێنە گشتیەکاندا. لە ۲٥-۱٠-۲٠۱٦ەوە تا ئێستا زیندانی کراوە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەسەر تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە.
گوڵتان کشاناک | |
---|---|
لە پۆستدا بووە ٣١ ئازاری ٢٠١٤ – ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ | |
پێشینە | عوسمان بایدەمیر |
پاشینە | Cumali Atilla |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | خارپێت | ١٥ی ئایاری ١٩٦١
سەرچاوە
دەستکاریپەراوێز
دەستکاری- ^ "ماڵپەڕی سبەی" ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوڵتان کشاناک تێدایە. |