گواستنەوە (فیلمی ٢٠٢٣)

گواستنەوە (بە کۆری: 스위치) فیلمێکی درامای کۆمیدی کۆریای باشوورە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە نووسین و دەرھێنانی ما دای یون. فیلمەکە بە ڕۆڵی سەرەکی کوون سانگ-وو و ئۆە جونگ-سێ و لی مین-جونگ چیرۆکی پارک کانگ نیشان دەدات، ئەستێرەیەکی سەرەکییە کە چێژ لە ژیانێکی تاکەکەسی نایاب وەردەگرێت، ئەستێرەیەکی سەرەکی کە کەسایەتییەکی ناسراوە و ڕووبەڕووی ساتێک دەبێتەوە کاتێک ژیانی ١٨٠ پلە دەگۆڕێت کاتێک لە شەوی یەڵدا چاوی بە شۆفێرێکی تەکسی دەکەوێت.[١]

گواستنەوە
چەشنکۆمیدیای دراما
وڵاتی بنەڕەتکۆریای باشوور
زمانی سەرەکیکۆری
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ئەکتەرانلی مین-جونگ، Oh Jung-se، Kwon Sang-woo، Park So-yi
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)G

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی فیلمەکە لە دەوری پیاوێک دەسووڕێتەوە کە ئەکتەرێکی بەناوبانگە لە کۆریای باشوور، و پارەیەکی خەیاڵی ھەیە کە ملیاردێرە. لە ژیانی بێزارە بەھۆی نەبوونی خێزانێک کە لە گەڵیادا بژیت، و دڵتەنگە بەوەی کە پێشتر لەگەڵ کچە ھاوڕێکەی ھاوسەرگیری نەکردووە کە عاشقی بوبوو. ژیانی ئەم ملیاردێرە بە شەوێک دەگۆڕدرێت کاتێک لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دەچنە دەرەوە و دوای سەرخۆشبوون، بە تەکسییەک ملیاردێرەکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە، لەنێو تەکسییەکە، شۆفێرەکە چێی دەڵێت کە لەھیچ شتێکی ژیانتدا بێزاریت؟، ئەویش دەڵێت بەڵێ، لەوە پەشیمانم کە پێشتر لەگەڵ ئەو کچە ھاوسەرگیریم نەکرد. لەساتی قسەکردنەکەدا لەناکاو ملیاردێرەکە خۆی لەماڵێکدا دەبینێتەوە کە دوو منداڵی ھەیە و ئەو کچەی پێشتر عاشقی بوبو، ئێستا ھاوسەرییەتی و بەمشێوەیە ژیانی دەگۆڕدرێت.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • کوون سانگ-وو وەک پارک کانگ، ئەستێرەیەکی سەرەکی
  • ئۆە یۆنگ سێ ڕۆڵی جۆ یۆن، ھاوڕێی پارک کانگ و بەڕێوەبەرێکی کارەکان[٢]
  • لی مین جونگ وەک سو-ھیون، ڕاھێنەری ھونەریی
  • پارک سۆ-یی وەک ڕۆ-ھی و کچەکەی کانگ و سوو-ھیون[٣]
  • کیم جۆن وەک ڕۆ-ھا، کانگ و کوڕی سوو-ھیون[٤]
  • چا ھی وەک وو ھی و پارک کانگ و جۆ یونی بچووک[٥]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ کۆمپانیای دابەشکردنی فیلمی لۆت ئینتەرتەیمێنت یەکەم پۆستەر و ترەیلەری فرەچەشنی بڵاوکردەوە، ناوی فیلمەکەی بە ناوی Switch ڕاگەیاند کە پێشتر بە "دیاری کریسمسەکە" ناسرابوو.[٦] لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە لە ٤ی ١ی ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت.[٧]

فیلمەکە لە ٤ی ١ی ٢٠٢٣، لەسەر ٨٦٦ شاشە نمایشکرا. لە پلەی پێنجەمدا کرایەوە و ٣٠ ھەزار و ٥١٣ کەس لە بۆکس ئۆفیسی کۆریادا وەرگیراون.[٨][٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kim Nara (December 5, 2022). "권상우→이민정 '스위치', 2023년 1월 4일 개봉 확정 [공식]" [Kwon Sang-woo → Lee Min-jung 'Switch' confirmed to be released on January 4, 2023 [Official]]. My Daily (بە کۆری). Naver. Retrieved December 5, 2022.
  2. ^ Kang Hyo-jin (November 16, 2022). "권상우·오정세·이민정 주연 영화 '스위치', 2023년 1월 개봉[공식]" [The movie 'Switch' starring Kwon Sang-woo, Oh Jeong-se, and Lee Min-jung will be released in January 2023 [Official]] (بە کۆری). Sports TV News. Retrieved November 16, 2022 – via Naver.
  3. ^ Kim Seon-woo (December 7, 2022). "아역계의 아이유·박보검"…'스위치' 박소이·김준, 대세들의 만남" [IU and Park Bo-gum of child actors"... 'Switch' Park So-yi and Kim Joon, the meeting of the big trend]. JTBC (بە کۆری). Retrieved December 7, 2022 – via Naver.
  4. ^ Lee Seon-hwa (November 23, 2022). "하루 아침에 인생이 180도 달라졌다!…영화 '스위치' [TF사진관]" [Life changed 180 degrees overnight! Movie 'Switch' [TF Studio]]. The Fact (بە کۆری). Naver. Retrieved December 5, 2022.
  5. ^ Park Yoon-jin (January 10, 2023). "'스위치' 오정세 짝사랑녀 차희, 보이시한 매력으로 '눈길'" ['Switch' Oh Jeong-se's unrequited love girl, Cha-hee, draws attention with her boyish charm]. My Daily (بە کۆری). Retrieved January 10, 2023.
  6. ^ Bae Hyo-joo (November 16, 2022). "권상우X오정세X이민정 '스위치' 2023년 1월 개봉[공식]" [Kwon Sang-woo X Oh Jeong-se X Lee Min-jung 'Switch' to be released in January 2023 [Official]]. Newsen (بە کۆری). Naver. Retrieved December 6, 2022.
  7. ^ Kang Min-kyung (December 5, 2022). "[공식] 권상우·오정세·이민정 '스위치', 내년 1월 4일 개봉 확정" [[Official] Kwon Sang-woo, Oh Jeong-se, and Lee Min-jung's 'Switch' confirmed to be released on January 4 next year]. Ten Asia (بە کۆری). Naver. Retrieved December 6, 2022.
  8. ^ "KOFIC, KOBIS (Korean Box Office Information System) Daily Box office: Korean films of 2023". KOFIC. Retrieved January 5, 2023.
  9. ^ Kim Yu-jin (January 5, 2023). "'스위치' 새해 첫 韓 영화 포문…'평점 4.46' 입소문 호평 본격 시작" ['Switch' New year's first Korean movie... 'Rating of 4.46' Word-of-mouth reviews begin in earnest]. Xports News (بە کۆری). Naver. Retrieved January 5, 2023.