گرێندایزەر
یووفۆ ڕۆبۆت گرێندایزەر (بە ژاپۆنی: UFOロボ グレンダイザー، بە ڕۆماجی: یووفۆ ڕۆبۆ گورێندەیزا) ناسراو بە گرێندایزەر، مانگا و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی سووپەر ڕۆبۆتی ژاپۆنییە کە لە لایەن مانگاکا گۆ ناگای دروست کراوە. سێیەم سەروشەی زنجیرەی مازینگێرە. زنجیرە ئەنیمێیەکە لە لایەن تۆوێی ئەنیمەیشن و داینامیک پلانینگ بەرھەم ھێنراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ بۆ ٢٧ی شوباتی ١٩٧٧ لە فوجی تی ڤی پەخش کراوە، و لە ٧٤ ئەڵقە پێک ھاتووە.[١][٢] لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.[٣]
یووفۆ ڕۆبۆت گرێندایزەر | |
بەرگی دی ڤی دیی ژاپۆنی | |
UFOロボ グレンダイザー (یووفۆ ڕۆبۆ گورێندەیزا) | |
---|---|
چەشن | مێکا |
مانگا | |
نووسەر | گۆ ناگای |
بڵاوکەرەوە | کۆدانشا |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | تی ڤی ماگەزین |
وەشانی ڕەسەن | تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ – ئایاری ١٩٧٦ |
بەرگەکان | ٢ |
مانگا | |
نووسەر | گۆ ناگای |
وێنەکێش | گۆساکو ئۆتا |
بڵاوکەرەوە | ئاکیتا شۆتین |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | بۆکێن ئۆھ |
وەشانی ڕەسەن | تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ – ئازاری ١٩٧٧ |
بەرگەکان | ٥ |
مانگا | |
نووسەر | گۆ ناگای |
وێنەکێش | ئێیجی ئیمامیچی |
بڵاوکەرەوە | تۆکوما شۆتێن |
دێمۆگرافیا | مناڵان |
گۆڤار | تی ڤی لاند |
وەشانی ڕەسەن | تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ – ئازاری ١٩٧٧ |
بەرگەکان | ١ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | تۆمۆھارو کاتسوماتا |
نووسەر | شۆزۆ وێھارا |
ئاوازدانان | شونسوکێ کیکوچی |
ستودیۆ | تۆوێی ئەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ – ٢٧ی شوباتی ١٩٧٧ |
فیلمی ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | یۆیچی کۆمیناتۆ |
بەرھەمھێنەر | ماساھیسا سایێکی |
نووسەر | شۆزۆ وێھارا |
ئاوازدانان | شونسوکێ کیکوچی |
ستودیۆ | تۆوێی ئەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ |
ماوەی پەخش | ٢٤ خولەک |
مانگا | |
نووسەر | گۆ ناگای |
وێنەکێش | یو ئۆکازاکی |
بڵاوکەرەوە | کۆدانشا |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | تی ڤی ماگەزین |
وەشانی ڕەسەن | حوزەیرانی ١٩٧٦ – ئازاری ١٩٧٧ |
بەرگەکان | ١ |
فیلمی ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | تۆکیجی کابوراکی |
بەرھەمھێنەر | چیاکی ئیمادا |
نووسەر | تاتسوۆ تامورا |
ئاوازدانان | شونسوکێ کیکوچی |
ستودیۆ | تۆوێی ئەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٦ |
ماوەی پەخش | ٢٤ خولەک |
چیرۆک دەستکاری
دووک فلید زیندووماوێکی ھەسارەی فلیدی سیستمی ئەستێرەییی ڤێگایە، کە پاش کاولکردنی نیشتمانەکەی لە لایەن سپاکانی شا ڤێگا، بۆ سەر زەوی ھەڵھاتووە. لەوێ دکتۆر ئومۆن وەک کوڕی خۆی گەورەی دەکات، و بە دایسوکێ ئومۆن ناسراوە. دوای چەند ساڵێک لە گەیشتنی، دووبارە ڕووبەڕووی ھەڕەشەی شا ڤێگا و سپاکانی دەبێتەوە، کە دەیانەوێت زەوی داگیر بکەن. لەگەڵ ھاوڕێکانی کۆجی و ھیکارو (و دواتر خوشکە بچووکەکەی ماریا گرەیس)، دووک بڕیار دەدات بە بەکارھێنانی باشترین چەکی خۆی—گرێندایزەری بەتوانا، بەرپەرچیان بداتەوە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "UFOロボ グレンダイザー - 作品ラインナップ - 東映アニメーション". lineup.toei-anim.co.jp. Retrieved 2023-02-22.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "UFO Robot Grendizer (1975's anime TV series) - animemorial.net". www.animemorial.net. Retrieved 2023-02-22.
- ^ "How Japanese anime 'Grendizer' galvanized the Arab world". Arab News (بە ئینگلیزی). 2019-10-25. Retrieved 2023-02-22.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- وێبگەی فەرمی (بە ژاپۆنی)
- گرێندایزەر (ئەنیمێ) لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ
- گرێندایزەر (فیلم) لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ