گادەر
چۆمێک لە رۆژھەڵاتی کوردستان
گادەر یان چۆمی گادەر ناوی ڕووبارێکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم ڕووبارە لە شاخەکانی ڕۆژئاوای شاری شنۆ سەرچاوە دەگرێت.[١] بە مەودای نزیکەی ۱۰۰ کیلۆمەتر درێژیی شارەکانی شنۆ و نەغەدە دەبڕێت و دواجار دەڕژێتە گۆلی ورمێ.[٢]
گادەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی کێلەشینی (زنجیرە چیا) شنۆ لەسەر سنووری باشووری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و شارەکانی نەغەدە و محەممەدیار لە دەشتی نەغەدە تێ دەپەڕێنێت و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نەغەدەوە دەچێتە ناو گۆلی ورمێ. درێژیی ئەم ڕووبارە دەوروبەری ٩٠ کیلۆمیترە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «معرفی شهرستان نقده». لە ڕەسەنەکە لە ۲۹ ژانویه ۲۰۱۸ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «مشخصات رودخانههای مهم استان آذربایجان غربی». لە ڕەسەنەکە لە ۱ مارس ۲۰۱۵ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گادەر تێدایە. |