کەمال محەممەد ساڵح خەلیل (لەدایکبووی ١٩٦٧) لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری کارەبا.[١]

کەمال بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبای ھەیە، بەرلەوەی ببێتە وەزیری کارەبا، لە دھۆک چەند پۆستێکی لەو بوارە وەرگرتووە لەوانە بەرێوەبەری گشتی گواستنەوەی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٧ وە بەرێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک بووە لەساڵی ٢٠١٠.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ناوی سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەماڵپەڕی خەندان، - ٧/٨/٢٠١٩.
  2. ^ پڕۆفایلی کەمال محەممەد ساڵح، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٢٨ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.