کیمبال مەسک
کیمبال مەسک لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٢ لە ئەفریقای باشوور لە دایک بووە، کیمبال بزنسمان و خاوەنی کۆمەڵە چێشتخانەیەکی گەورەیە لە شیکاگۆ، کۆلۆرادۆ، کلیڤلاند، ئیندیاناپۆلیس،[١] ھەروەھا لەگەڵ برایەکەی ھەستان بە دامەزراندنی کۆمپانیای زیپ٢.
کیمبال مەسک | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٧٢ |
نەتەوە | ئەفریقای باشوور |
خوێندنگە | زانکۆیی کوینز |
پیشە | خاوەن چێشتخانە و زانای ژینگەپارێزی |
ھاوسەر | جێن لوین |
باوان |
|
خێزان | ئیلۆن مەسک برا و تۆسکا مەسک خوشک |
وێبگە | ماڵپەری کیمبال |
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریکیمبۆڵ لەگەڵ براکەی ئیلۆن و خوشکەکەی تۆسکا و چەند ئامۆزایەکی گەورە بووە. دایکی بە ناوی مای ماسک پسپۆڕێکی دیاری خۆراک بووە و باوکی پیشەی ئەندازیاری بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە شاری پریتۆریای باشووری ئەفریقا، ماسک ڕۆیشت لۆ ئەوەی لە شاری کینگستۆن لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا چاوی بە براکەی بکەوێت و ناوی خۆی لە کۆلێژ تۆمارکرد بۆ ئەوەی بڕوانامە لە بواری بازرگانی لە زانکۆی کوینز وەربگرێت. ماسک لە قوتابخانەدا بۆ یەکەمجار لە بانکی نۆڤا سکۆتیا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە زانکۆی کوین دەرچووە.[٢]
ژیانی تایبەتی
دەستکاریکیمبال لەگەڵ جەین لۆین ھاوسەرگیری کرد، ئەو دوو ھاوسەرە خاوەنی سێ منداڵن، بەڵام دواتر جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کیمباڵ لە شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەژی. لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ کریستیانا وایلی کرد کە چالاکوانی ژینگە و کچی ملیاردێر سام وایلییە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «چێشتخانەی کیمبال ماسک، کردنەوەی شوێنی یەکەمی ئۆھایۆ لە گوندی پرتەقاڵ». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «سەرنجی گشتی لەزانکۆی کوینزەوە». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «کیمبال ماسک و میراتگری وایلی ئاھەنگی ھاوسەرگیری لە چێشتخانەی دالاس دەگێڕن"،». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیمبال مەسک تێدایە. |