کۆڵن ویلسن (بە ئینگلیزی: Colin Willson) نووسەرێکی بەناوبانگی بەریتانییە، لە ڕێکەوتی ٢٦/٦/١٩٣١ لە شاری لایسیستر لە بریتانیا لە دایکبووە. لە ٥/١٢/٢٠١٣ دا لە سانت ئەوستێڵ کۆچی دوایی کردووە.

کۆڵن ویلسن لە ساڵی ١٩٨٤ دا

ژیاننامە دەستکاری

کۆڵن لە خێزانێکی ھەژاردا گەورەبوو، سەرەتای ژیانی لە شاری لایسیستر بردۆتەسەر، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێناوە و دەستی کردوە بەکارکردن لە کارگەکاندا، چەندین کاری جۆراوجۆری کردووە. لە کاتی پشوودا خۆی بە خوێندن و نووسینەوە خەریک کردووە. لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا یەکەم کتێبی نووسی بە ناوی (بێلایەن outsider).

کارەکانی دەستکاری

  • بێلایەنی، کتێبێکی فەلسەفی و لێکۆڵینەوە، ساڵی ١٩٥٦ لەچاپدراوە.
  • پیاوێکی بێ سێبەر، ڕۆمان، ساڵی ١٩٦٣ لەچاپدراوە.
  • گومان
  • خوای بێسەروبەری
  • کەوتنی شارستانییەت
  • دوای ژیان
  • دوای بێلایەنی
  • هەستەوەری شەشەم


سەرچاوەکان دەستکاری