‎کۆنیشانی فریودەر یان ئیمپۆستەر سیندرۆمی[١] (بە ئینگلیزی: Impostor syndrome) حاڵەتێکی دەروونییە کە تێیدا کەسەکان ناتوانن سەرکەوتنەکانی خۆیان قبوڵ بکەن. پێچەوانەی ئەوەی کە ھەموو بەڵگە دەرەکییەکان نیشاندەری ئەوەن کە کەسەکە بە ھەوڵ و کێبڕکێی بەردەوامی خۆی بەم پێگەیەی گەیشتوە، خۆدی کەسەکە باوەڕی وایە شایەنی سەرکەوتن نییە و فریودەرە. کەسی تووشبوو بەم نیشانانە سەرکەوتنەکانی خۆی لە ئەنجامی شانسێکی باش، کاتی گونجاو یاخود فریودانی کەسانی تر دەبینێت و ئەو بابەتەی کە کەسەکە خۆی وریا و تێکۆشەرە لەلایەن خۆیەوە بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێ.

دەستەواژە دەستکاری

ئەم دەستەواژەیە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن Pauline R. Clance و Suzanne A. Imes ناسێندرا. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە کانیانەوە بۆیان دەرکەوت کە ٧٠لە سەدی خەلکی ئەم نیشانانەیان تێدایە بەڵام ڕێژەی زۆری ئەوان ژنانن. بەتایبەت ئەو ژنانەی کە زۆر سەرکەوتوون و پێگەیەکی دیاریان بە ھۆی خوێندنەکەیانەوە یاخود پیشەکەیانەوە بەدەست ھێناوە، سورن لەسەر ئەوەی کە ھیچ توانایی و لێزانییەکیان نییە و ھەرکەس جگەلەوە سەبارەت بەوان بیر بکاتەوە بە نەزانی دادەنێن. ھەروەھا ئەوە وەکو تایبەتمەندییەکی کەسایەتیش دادەنرا کە نەگۆڕە، بەڵام دوای ماوەیەک، وەکو وەڵامێک بۆ پاڵنەرەکان و ڕاستییە تایبەتەکان بینراوە، بۆیە وەکو نەخۆشییەکی دەرونی پۆلێن ناکرێ. وەک دیاریکراوە کە ھەندێ گروپی تایبەت لە خەڵکی بەرامبەر ئەم حاڵەتە ھەستیارترن وەک لە کەسانی تر.

سێ نیشانەکە دەستکاری

سێ نیشانە وەکوو دەستپێکێک بۆ دەستنیشانکردن و ناسینی ئەم حاڵەتە لە کەسەکاندا دیاریکراوە کە ئەمانەی خوارەوەن:

یەکەمین

تایبەتمەندی ئەوەیە، کە کەسەکان وابیردەکەنەوە کە دەوروبەر دیمەنێکی زۆر جیاوازتر و گەورەکراوتریان لە مێشکیان دا لەوەی کە ئەوان لە ڕاستیدا ھەن دروستکردوە.

دووەمین

تایبەتمەندی ئەوەیە، کەئەوان لە ترس و دڵەڕاوکێیەکی قوڵدان کە ئاشکرا بن و کەسانی تر ھەستیان پێ بکەن کە سەبارەت بە توانایییەکانیان فریویان داون.

سێیەمین

تایبەتمەندی ئەوەیە کە بەشێوەیەکی بەردەوام سەرکەوتنەکانی خۆیان لەگەڵ ئەو فاکتەرانە ھەڵدەسەنگێنن کە جیا لە ئاستی توانایی و لێزانییەکانیانە.

چارەسەر دەستکاری

کاریگەرترین ڕێگا بۆ زاڵبون بەسەر کۆنیشاندەری فریودەر دا، قبوڵ کردن و دانپێدانانییەتی پێدا کە ھەیە.

چارەسەری ڕەفتارناسی: ئەم ڕێکارە مێشک داگیر دەکات کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کەسی توشبوو نەتوانێ سەرکەوتنەکانی ببینێ. گریمانە تایبەتەکان دەبێ وەلابندرێن، بۆ نمونە ئەو باوەڕەی کە تەنیا یەک ھەڵە توانای بردنە ژێر پرسیاری ھەموو لێزانییەکانتی ھەیە. ئەم ڕێکارە دەبێتە ھۆی ناسین و دیاریکردنی بیرۆکە نەرێنی و ڕوخێنەرەکان و پێشگیری کردن لێیان. ھەر کە کەسەکە دانی بەو بابەتە دانا، بەشێوەیەکی بنەڕەتی توانای ئەوەی دەبێ ئەو بیرۆکانە لەگەڵ ڕاستییەکان بەراورد بکات و شێواویەکانی نێو مێشکی خۆی بەدی بکات. وێڕای ئەوەش، ئەو شێوازە چارەسەرەش بەبێ مشت و مڕ نییە.

ڕێگاکانی تر دەستکاری

نوسین دەرمانی یارمەتی باشتر ڕێکخستنی بیرۆکەکانی نێو مێشکی دەدات.

ھەرکە کەسەکە توانای بینینی سەرکەوتنەکانی خۆی ھەبوو، جگە لە ھەڵسەنگاندنی خۆی لە نێو مێشکی دا، ھەروەھا ئەو ڕێکارە دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕونتر سەرکەوتنەکانی خۆیان ھەڵسەنگێنن.

ئەو نوسراوە دەکرێ وەکو بیرھێنانەوەیەک بۆ دەستکەوتەکانی ڕابرووش بەکار بھێندرێ.

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری