سیندرۆم (بە کوردی «کۆنیشان»، بە ئینگلیزی: Syndrome) بریتییە لە کۆمەڵێک نیشانە و ھێما کە نیشاندەری نەخۆشییەکی تایبەتە؛ کۆنیشان لە خۆگری: نیشانەکانی نەخۆشی (کە نەخۆش بۆ خۆی دەردەبڕێت)، ھێماکانی پزیشکی (کە پزیشک پەی پێ دەبات) و دیاردە و دانستەگەلێ کە پێکەوە سەرھەڵدەدەن.

بۆ وێنە:

نموونەکان

دەستکاری

ئەم نەخۆشیە لەنەخۆشیە ھەرەکۆنەکانی جیھانە ،کە ئافرەتەکان لەڕابردوو وە منداڵان زیاتر تووشی بوونە،ئەمیش کاتێک پیاوەکان بەشەر دەھاتن دوای شکستی لایەک لایە براوەکە خێزان و منداڵەکانی لایە شکستەکەی دەبرد وە ژنەکە پیاوە براوەکەی خۆش دەویست و متمانەی پێ دەکرد چونکە لەو بڕوایە دابوو کە دەتوانێت بیپارێزێت،نموونەی زیاتر:[١]

  • منداڵێک کەڕووبەڕوی مەترسی بێتەوە.
  • ئافرەتێک کەڕووبەڕوی مەترسی بێتەوە.
  • کەسانی ئایینی و زۆر پەیوەست بوون بەبەرنامەیەکی دیاری کراو.
  • کەسانێک ڕووبەڕوی دەست درێژی سێکسی بوونەتەوە.
  • کەسانێک زیندانی کراون بە ھەڵە.

جولەکەکانی ئەڵمانیا بەرامبەر ھەڵس و کەوتی نازیەکان نموونەیەکی زیندوە .

ھەموو ئەوکەسانە ھەوڵ دەدەن یاخود چاوەڕێی قەرەبووکردنەوەیەکی ئەستەم دەکەن ،بەمە پەنا بۆ تووند و تیژی و گرووپە تیرۆریستیەکان دەبەن.کەسانێک زۆر بەتووندی ڕێچکەی ئایینێکیان گرتوە یاخود لەکاتێکی درەنگ بە ئایین دەگەن یانیش لە زۆر منداڵی وەری دەگرێت بۆیە ھەوڵ دەدات بیروڕایەکەی بەسەر کەسانی تر بچەسپێنێت بەمە بەرەو تاوان دەڕوات.

ئەم کۆنیشانە پێچەوانەی کۆنیشانەکەی ستۆکھۆڵمە،کە دزەکان باڕمتەکانیان دەپارێزن و خۆشیان دەوێن:

ئەم ڕووداوە لە شاری لیما ی پایتەختی پیڕۆ ڕووی دا لە کونسولخانەی ژاپۆن ،کاتێک کۆمەڵە چەکدارێک لە ١٩٩٦ ھەڵدەکوتنە سەرکونسولخانەی ژاپۆن و کارمەندەکان دەست بەسەر دەکەن،چەکدارەکان دەبنە دۆست و ھاوڕێی بارمتەکان٫  کە کەسانی باڵا و پلە بەرزیان تێدابوو .[٢]

کۆنیشانەکانی تر

دەستکاری
  1. باتی ھێرست: یەکێکە لە بەناوبانگترین نمونەکانی کۆنیشان لە ١٩٧٤  بەسەر خێزانی باتی ھێرست دا ھات،دوای ئەوەی ئەندامێکی خێزانەکەیان لەلایەن گروپێکەوە دەڕفێندرێت ،کەسەکە دەبێت بە یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە.
  2. ئەلیزابێت سمارت:کچێک بوو لەتەمەنی ١٤ ساڵان لەلایەن چەکدارێکەوە دەست بەسەر دەکرێت لھ٢٠٠٢ .پاشان یەکتریان خۆش دەوێت و ھاوسەرگیری دەکەن.
  3. ماری ماکلڕۆی:لە ١٩٣٣ ڕفێندرا لەلایەن چوار کەسەوە بۆماوەی ٣٤ کاژێر ،پاشان ماری دەبێت بە دۆستیان و چەکدارەکانیش دەستگیر دەکرێن،لەماوەی زیندانیەکانیان ماری بەبەردەوامی سەردانی دەکردن.
  4. جیسی لی دۆگارد:لە ١٩٩٣ لەلایەن خێزانێکەوە دەڕفێندرێت کە تەمەنی ١١ ساڵ بوو پاشان دەبێتە دۆستی خێزانەکەو بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لایان دەمینێتەوە.
  5. ناتاشا کامبۆش:لەساڵی١٩٩٨ دەڕفێندرێت لە لایەن پیاوێکەوە کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ دەبێت ،تا ساڵی ٢٠٠٦ کەس ھەواڵی نازانێت ،ئاشکرابوو بە ھۆی گیان لەدەست دانی ڕفێنەرەکەی ،کە دوای مردنی خۆی کوشت .
  6. شون ھۆڕن بیک:لە تەمەنی ١١ ساڵان لە ٢٠٠٢ ڕفێندرا لە ڕێگای قوتابخانە ،بۆ ماوەی ٤ ساڵ مایەوە لای ڕفێنەرەکە .
  7. ئەسیرات کلیڤلاند:دوای ١٠ ساڵ لە ڕفاندنی ھەواڵی پۆلیس دەدات،بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە داواکەی ڕەت دەکرێتەوە،بەکەسێکی نەخۆشی ناوزەند کرد.
  8. زەینەب سەباح: رۆژی 12-7-2016 لە ھەولێر لەلایەن کەسێکی نزیکی خێزانەکەیان ڕفێندرا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پاشان ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد و پۆلیس و ماڵەوەی ئاگادارکردەوە کە نەڕفێندراوە.

وڵاتی تۆقێنەر

دەستکاری

لێرە کۆمەڵانی خەڵک بە کۆمەڵ تووشی دەبن و ئەو کەسانەی دەستیان بەسەر وڵات داگرتوە وا دەزانن دەیان پارێزن،ئەم دیاردەیە لە زۆرینەی وڵاتە دیکتاتۆریەکان باوە،لەبەر ئەوەی خەڵکەکە بەکۆمەڵ توشی بوون ھەستی پێناکەن.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری
  1. ^ Stockholm Syndrome - Meaning, History, and Famous Cases February 17, 2012, hubpages.com
  2. ^ PTSD.




سەرچاوە

دەستکاری

[١]