کۆمەڵەی فیلمی سانفرانسیسکۆ
کۆمەڵەی فیلمی سانفرانسیسکۆ (بە ئینگلیزی: San Francisco Film Society) ڕێکخراوێکی ھونەری سوودنەخوازە و دەکەوێتە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە بە درێژایی ساڵ بەرنامە و بۆنە لە پێشانگای فیلم و پەروەردەی میدیا و خزمەتگوزاری سینەماکاران پێشکەش دەکات.[١] بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی فیلمی سانفرانسیسکۆ ناوی نوح کووانە کە لە مانگی ئازاری ٢٠١٤ پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەوە کردووە. پێش کاوان، تێد ھۆپ لە نێوان مانگی ئابی ٢٠١٢ و کانوونی دووەمی ٢٠١٣ وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار کاری کردووە.[٢]