کۆمەڵکوژیی خۆجالی (بە ئازەربایجانی: Xocalı soyqırımı) کوشتارێکی بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنیی ئازەربایجانی بوو کە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئەرمەنستان و ھەتا ئاستێک دەوڵەتانی سەربەخۆی ھاوقازانج لە شارۆچکەی خۆجالی لە ٢٦ی شوباتی ١٩٩٢دا ئەجام درا.[١][٢][٣] ئەم کارەساتە بووە گەورەترین کۆمەڵکوژی لە سەرانسەری سەردەمی ناکۆکیی ناگۆرنۆ-قەرەباغ.[٤]

کۆمەڵکوژیی خۆجالی
وڵاتئازەربایجان
دابەشکاریی کارگێڕیKhojaly District
جێKhojaly
پۆتانی شوێن٣٩°٥٤′٤٠″N ٤٦°٤٧′٢١″E
کاتی ڕوودان٢٦ی شوباتی ١٩٩٢
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٥ی شوباتی ١٩٩٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٦ی شوباتی ١٩٩٢
Map

خۆجالی شارۆچکەیەک بە دانیشتووانی ئازەربایجانی بوو کە نزیکەی ٦٣٠٠ کەسی تێدابوو و لە پارێزگای خۆبەڕیوەبەری ناگۆرنۆ-قەرەباغ، ئازەربایجانی سۆڤیەت ھەڵکەوتبوو کە تاکە فڕۆکەخانەی ناوچەکەی لە ساڵی ١٩٩٢دا تێدابوو.[٥] شارۆچکەکە لە کاتی شەڕی یەکەمی ناگۆرنۆ-قەرەباغدا لەلایەن ھێزەکانی ئەرمەنستانەوە گەمارۆی خرابوو سەر و ڕۆژانە تۆپباران دەکرا. بەبێ دابینکردنی کارەبا، گاز و ئاو، لەلایەن ھێزە ناوخۆیییەکان کە پێکھاتبوون لە نزیکەی ١٦٠ پیاوی چەکدار بەرگریی لێدەکرا. ھێزەکانی ئەرمەنستان لەگەڵ ھەندێک لە سەربازانی فەوجی ٣٦٦ی دەوڵەتانیانی سەربەخۆی ھاوقازانج لە سەرەتای ساڵی ١٩ا د٢ دەستیان بە ھێرش کرد و نزیکەی ھەموو دانیوشتوانی ئازەربایجانی ئەو ناوینەیاەیان ناچار کھەڵبێنیان.

ئەو کۆمەڵکوژییە یەکێک بوو لە خاڵە وەرچەرخانەکانی سەردەمی شەڕی یەکەمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ. ژمارەی مردووان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئازەربایجانەوە ٦١٣ کەسی مەدەنی کە ١٠٦یان ژن و ٦٣یان منداڵن ڕاگەیەندرا. بەپێی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ، لانیکەم ٢٠٠ ئازەربایجانی لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا کوژراون، ھەرچەندە ڕەنگە ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ کەس گیانیان لەدەستدابێت.[٦][٧] ئەو ژمارەیە، چەکدارەکان و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەھۆی سەرما گیانیان لەدەستداوە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ de Waal, Thomas (2004). Black garden: Armenia and Azerbaijan through peace and war. ABC-CLIO. pp. 172–173. ISBN 0-8147-1945-7. Archived from the original on 3 June 2016.
  2. ^ "New York Times – massacre by Armenians Being Reported". Commonwealth of Independent States; Azerbaijan; Khojaly (Armenia); Armenia: Select.nytimes.com. 3 March 1992. Archived from the original on 11 March 2007. Retrieved 28 April 2014.
  3. ^ Small Nations and Great Powers: A Study of Ethnopolitical Conflict in the Caucasus By Svante E. Cornell
  4. ^ "Armenian and Azerbaijani leaders embrace denialism". eurasianet.org. Eurasianet. 22 November 2019. Retrieved 25 February 2021.
  5. ^ "ДОКЛАД ПРАВОЗАЩИТНОГО ЦЕНТРА «МЕМОРИАЛ» О МАССОВЫХ НАРУШЕНИЯХ ПРАВ ЧЕЛОВЕКА, СВЯЗАННЫХ С ЗАНЯТИЕМ НАСЕЛЕННОГО ПУНКТА ХОДЖАЛЫ В НОЧЬ С 25 НА 26 ФЕВРАЛЯ 1992 г. ВООРУЖЕННЫМИ ФОРМИРОВАНИЯМИ" (PDF). memohrc.org. Retrieved 26 February 2021. {{cite web}}: Text "Memorial" ignored (help)
  6. ^ "Response to Armenian Government Letter on the town of Khojaly, Nagorno-Karabakh". hrw.org. Human Rights Watch. 23 March 1997. Retrieved 25 February 2021. Yet we place direct responsibility for the civilian deaths with Karabakh Armenian forces.
  7. ^ "Report of Memorial Human rights center (In Russian)". Memo.ru. Archived from the original on 22 June 2014. Retrieved 28 April 2014. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ The Black Garden, Thomas de Waal, ISBN 0-8147-1944-9, Page 171

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری