کۆمەڵکوژی دۆمەکان

کۆمەڵکووژی دۆمەکان بەدەستی ڕژێمی نازی
(لە کۆمەڵکووژی دۆمە ڕۆمانییەکانەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمەڵکووژی دۆمەکان (بە ڕۆمانی: Porajmos) کۆمەڵکوژی و پاککردنەوەی نەتەوەیی دۆمەکان لە ئەورووپا لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا، لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٣ تا ١٩٤٥ لە پۆڵەندا، ڕۆمانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ژمارەی کوژراوان ٢٠٠ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان.[١][٢][٣]

کۆکردنەوەی دۆمەکان لە ئەڵمانیا بۆ ئۆردووگاکانی بەندکردن

کۆمەڵکووژی گەلی ڕۆمانی یان ھۆلۆکۆستی ڕۆمانی پێی دەوترێت پوریمۆس بە واتای نێچیر و ھەروەھا پێی دەوترێت فرایمۆس بە واتای وردکردن یان لەناوبردن، یان سامۆداریبین بە واتای کوشتنی بەکۆمەڵ. لە سەردەمی ئەدۆلف ھیتلەردا، فەرمانێک کە تەواوکەری یاساکانی نورنبێرگ بوو لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥، ڕۆما یان دۆمەکان وەک دووژمنی دەوڵەتی لەسەر بنەما ڕەگەزی پۆلێن کرد، بەم شێوەیەش دەیانخستە ھەمان پۆلی جوولەکەکان. بەم شێوەیە چارەنووسی دۆمەکان لە ئەورووپا لە ھەندێک ڕووەوە ھاوشێوەی چارەنووسی جوولەکەکانی ھۆلۆکۆست بوو.

مێژوونووسان مەزەندە دەکەن کە ئەڵمانییەکان و ھاوکارەکانیان لە نێوان ٢٢٠ بۆ ٥٠٠ ھەزار کەسی بە ڕەگەز دۆمیان کوشتووە، واتە لە نێوان ٢٥٪ و تەنانەت زیاتر لە ٥٠٪ی نزیکەی یەک میلیۆن دۆم لە ئەورووپا لەو کاتەدا، و ئیان ھانکۆک دەڵێت کە ڕەنگە ژمارەی کوژراوەکان دەگاتە یەک میلیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس. لە ساڵی ١٩٨٢ ئەڵمانیای ڕۆژاوا بە فەرمی دانی بە ئەنجامدانی کۆمەڵکووژی ئەڵمانیادا نا لە دژی دۆمەکان و پۆڵەندا بە فەرمی ٢ی ئابی ساڵی ٢٠١١ی پەسەند کرد بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکووژانی دۆم.[٤][٥]

ھۆکارەکان دەستکاری

ھیتلەر گومانی لە دڵسۆزی دۆمەکان ھەبوو و وەک ڕەگەزێکی نامۆ بۆ ئەڵمانیا پۆلێنی کرد و وەک ھەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەی دەیبینی، بۆیە فەرمانی بە ئامێرە سەرکوتکەرەکانی کرد کە بیانکوژن و لەناویان ببەن.

داننان بە کۆمەڵکووژی دەستکاری

 
مۆنۆمێنتێک یادی قووربانیانی کۆمەڵکووژییەکانی دۆم لە پۆڵەندا دەکاتەوە.

لە ٢ی شوباتی ٢٠١١ پەرلەمانی ئەورووپا دانی بەوەدانا کە ئەو کۆکووژییانەی لە دژی دۆمەکان ئەنجامدراون، یەکسانە بە کۆمەڵکووژی و پاکتاوکردنی نەتەوەیی، یاساکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە پێویستە لە ڕووی مێژووییەوە لەبەرچاو بگیرێت و لە پەیمانگاکاندا بخوێنرێتەوە.

لەدەستدانی ڕەگەزنامە دەستکاری

یاسای ڕەگەزی نورنبێرگ لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٣٥ ڕاگەیەندرا، «یاسای پاراستنی خوێن و ئابڕووی ئەڵمانی» ھاوسەرگیری و جووتبوونی دەرەوەی ھاوسەرگیری نێوان جوولەکە و ئەڵمانییەکانی قەدەغە کرد و «یاسای ڕەگەزنامەی ڕایخ» ڕەگەزنامەی ئەڵمانی لە جولەکەکان سەندەوە. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ ئەڵمانیا یاساکانی نورنبێرگ درێژکردەوە و دۆمەکانیش بگرێتەوە. ھەروەھا دۆم و جوولەکەکان لە ٧ی ئازاری ١٩٣٦ مافی دەنگدانیان لەدەستدا.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری