کۆمیتەی کوردی - سویدی

کۆمیتەی کوردی - سویدی کۆمیتەیەک بوو کە لە ٢٨ی ئازاری ساڵی ١٩٦٦ لە ستۆکھۆڵمی وڵاتی سوێد دامەزرا. کۆمیتەکە لە ١٢–١٣ کەس پێک ھاتبوو کە دووانیان کورد بوون: (جەمال عەلەمدار، سەلاحەدین ڕاستگەلدی) و باقییەکەیشیان سویدی بوون. ئامانجی کۆمیتە ناساندنی کورد لەو وڵاتە بوو.

دامەزراندن دەستکاری

جەمال عەلەمدار لە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسانی ١٩٦٥ چووەتە سوید، بەر لە ئەو تەنیا یەک کوردی تر بە ناوی دکتۆر سەلاحەدین ڕاستگەلدیی خەڵکی باکووری کوردستان لەوێ بووە؛ بەھۆی ئەوەیکە چالاکی بۆ ناساندنی کورد بە سویدییەکان کارێک نەبووە کە بەتەنێ بکرێت، جەمال عەلەمدار ھەوڵی داوە سویدییەکان بۆ ئەم مەبەستە کۆ بکاتەوە، ھەر بۆیەش وتارێکی لەسەر کورد چاپ کردووە و لە کۆتایییەکەشیدا ژمارە و ئادرەسی خۆی داوە. مێرتا ھانسۆن پەیوەندی پێوە گرتووە و جگە لە خۆی چەند کەسێکی تر وەکوو: ئۆلف گێ تاندبێری و یان نۆرلاندری کۆ کردووەتەوە[١]؛ بڕیار دراوە کۆمیتە داکۆکی لە مافی کورد بکات و ئەو دەنگ و باس و زانیارییانەی کە لە ڕێگەی جەمال عەلەمدارەوە لە کوردستانەوە دێن، بڵاو بکاتەوە؛ بە واتایەکی تر سویدییەکان بە ناوی کوردەوە قسان بکەن. مێرتا ھانسۆن بەھۆی ئەوەیکە یەکەم خۆشەویستەکەی کوڕەکوردێک بووە، یارمەتی کوردی داوە، کوڕەکە ناوی «حەلیم بەگ» بووە و لە وڵاتی میسر ناسیویەتی و پێشی نەگەیشتووە؛ مێرتا جگە لەوەیکە لە دامەزراندنی کۆمیتەدا ھاوکار بووە، پووڵێکی زۆریشی خەرج کردووە و ماڵەکەی بۆ کۆبوونەوەکان و چاپخانەکەیشی بۆ چاپکردنی کتێبەکان و بەیاننامەکان لە خزمەتی کۆمیتەدا بووە.[٢]

چالاکییەکان دەستکاری

 

بە یارمەتیی ماڵیی مێرتا، سەلاحەدین ڕاستگەلدی گەڕاوەتەوە کوردستان تاوەکوو یەکەم بەشی زانیارییەکان لەگەڵ خۆی بەرێتەوە، کتێبی شەڕە لەبیرکراوەکە بەرھەمی ئەو سەفەرەیە؛ کتێبەکە لە سوید زۆری دەنگ داوەتەوە و خەباتە سەرەکییەکەی کۆمیتەیش دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکە دەستی پێ کردووە، ئەندامە بیانییەکانی کۆمیتە کە ھەمووشیان کەسانێکی دیار و بەناوبانگ بوون، لەسەر کورد ھاتوونەتە قسە و دەستیشیان کردووە بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ شۆڕش.

 

لقی فینلاند دەستکاری

ئۆلف گێ تاندبێری لە ڕێگەی سەرۆکی یوونێسکۆی وڵاتی فینلاندەوە، کۆمیتەی فینلاندی - کوردی دامەزراندووە. لقی فینلاند کەسایەتیی گرینگی تێدا بەشدار بووە و زۆر لە سویدییەکە چالاکتر بووە، بەھۆی ئەوەیکە کورد لە فینلاند نەبوون، جەمال عەلەمدار دوو ھەفتە جارێک ھاتوچۆی کردووە؛ یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتە بووەتە سەرۆکوەزیرانی فینلاند و دەوڵەتی تورکیاش لە ڕێگەی باڵوێزخانەکەیەوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە کە نابێت سەرۆکوەزیرانی حکوومەتێکی دۆستی ئێمە، ئەندامی ناوەندێکی دوژمنمان بێت، کە ئەویش وڵامی دابوونەوە من پشتگیریی نەتەوەیەک دەکەم کە مێژوو زوڵمی لێ کردوون.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "hercarepertukek2". www.emrro.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ جەمال عەلەمدار، بەرنامەی پەنجەمۆر (بەشی دووەم)، ڕووداو
  3. ^ جەمال عەلەمدار، بەرنامەی پەنجەمۆر (بەشی یەکەم)، ڕووداو