کالمیکیا (بە ڕووسی: Калмыкия) بە فەرمی کۆماری کالمیکیا کۆمارێکی ڕووسیایە و دەکەوێتە باکووری باکووری قەفقاز لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. کۆمارەکە بەشێکە لە ناوچەی فیدراڵی باشوور، و لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ داغستان و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ستاڤرۆپۆل کرای؛ لە باکووری ڕۆژاوا و باکوورەوە ئۆبلاستی ڤۆڵگۆگراد و لە باکوور و ڕۆژھەڵاتەوە ئۆبلاستی ئەستراخان؛ لە ڕۆژاواوە ئۆبلاستی ڕۆستۆڤ و لە ڕۆژھەڵاتەوە دەریای خەزەر. کالمیکیا تاکە ناوچەیە لە ئەورووپا کە ئایینی بودایی تێیدا باڵادەستە.[١]

شوێنی کالمیکیا لە ناوخۆی ڕووسیا.
ئاڵای کالمیکیا.
پەرستگای زێڕین لە شاری ئێلیستا.

ڕووبەرەکەی ئەم کۆمارە ٧٦ ھەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٢٩ ھەزار و ٤٠٠ میل چوارگۆشە)، ژمارەی دانیشتووانی کەمی نزیکەی ٢٧٥ ھەزار کەسە[٢] کۆمارەکە شوێنی نیشتەجێبوونی کالمیکەکانە، کە گەلێکی بە ڕەچەڵەک مەغۆل و بە پلەی یەکەم لە ئایینی بووداین. پایتەختی کۆمارەکە شاری ئیلیستایە کە ناوبانگێکی زۆری لە شەترەنجی نێودەوڵەتیدا بەدەستھێناوە.

ئابوری دەستکاری

کالمیکیا کەرتێکی کشتوکاڵی پێشکەوتووی ھەیە. پیشەسازییە پێشکەوتووەکانی دیکە بریتین لە پیشەسازییەکانی پرۆسێسی خۆراک و نەوت و گاز.

بەو پێیەی زۆربەی کالمیکیا وشکە، ئاودێری پێویستە بۆ کشتوکاڵ. پلانی ئاودێری چێرنی زێملی (Черноземельская оросительная система) لە باشووری کالمیکیا ئاو لە ڕووبارەکانی قەفقازی تێریک و کوما لە ڕێگەی زنجیرەیەک کەناڵەوە وەردەگرێت: ئاو لە تێرێکەوە بۆ کوما لە ڕێگەی کەناڵی تێرێک-کوما دەڕوات، پاشان بۆ کۆگای چۆگرای لەسەر ڕووباری ڕۆژھەڵاتی مانیچ لە ڕێگەی کەناڵی کوما-مانیچەوە، و لە کۆتاییدا دەچێتە ناو چەمی کالمیکیاوە بەسەر کەناڵی سەرەکی چێرنی زێملی، کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دروست کراوە[٣]

حکوومەتی کالمیکیا ساڵانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار خەرج دەکات. بەرھەمی ساڵانەی نەوتی نزیکەی ١٬٢٧٠٬٠٠٠ بەرمیلە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Nikolay Shevchenko (21 February 2018). "Check out Russia's Kalmykia: The only region in Europe where Buddhism rules the roost". Russia Beyond. Retrieved 29 November 2020.
  2. ^ Republic of Kalmykia Territorial Branch of the Federal State Statistics Service. Численность постоянного населения Республики Калмыкия по городам и районам на 01.01.2014 года[بەستەری مردوو] (بە ڕووسی)
  3. ^ "What Kalmykia's economy is based on" May 26, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە ڕووسی)