کۆماری چیک لە ئۆڵۆمپیاد

کۆماری چیک بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩٩٤ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کردووە، ئەویش کاتێک بەشداری ئۆڵۆمپیادی زستانەی ١٩٩٤ کرد. ھەروەھا ساڵی ١٩٩٦ بۆ یەکەمجار بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد، وەرزشوانانی چیک پێش ھەڵوەشاندنەوەی چێکۆسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٩٣، پێش ھەڵوەشانەوەی چێکۆسلۆڤاکیا ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٩٢ وەک چیکۆسلۆڤاکیا بەشداریان کردووە و لە ساڵی ١٩٠٠ تا ١٩١٢ وەک بۆھێمی بەشدارییان لە ئۆڵۆمپیاد کردووە. وەرزشوانانی کۆماری چیک لە یارییەکانی ھاوینەدا بە گشتی ٦٧ و لە یارییەکانی زستاندا ٣٣ مەدالیای بەدەستھێناوە، کە زۆربەیان لە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر و خلیسکێنەی خێرا و لە کۆتاییدا یاری ھۆکی سەھۆڵی بەناوبانگن. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی کۆماری چیک لە ساڵی ١٨٩٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەم ناوەی ئێستا بەفەرمی ناسێنرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Czech Republic at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢.