کۆسک
کۆمەڵەی ژێدەرکراوەی کورد (کۆسک) Kurds Open Source Community – KOSC کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە گرنگی ئەدات بە بواری ژێدەرکراوە بە زمانی کوردی. لەڕێگەی ماڵپەرەکەیانە ھەوڵ دەدەن ھۆشیاریی بدرێت لەسەر گرنگی ژێدەرکراوە و پرۆژەکانی. ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە.
ئامانجەکان کۆسک
دەستکاری- داخوازی بەکارھێنانی ژێدەرکراوە بۆ ھەموو دەزگا و دامەزراوە حکومیی و تایبەتییەکان.
- داخوازی پشتیوانی کردنی پرۆژەکانی ژێدەرکراوە بۆ کورد و، وتووێژکردن لەسەریان.
- ھەمائاھەنگی کردنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی تر کە ھاومەبستن لەم بوارەدا. دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئەم بوارە بۆ بەشداریکردنی کورد و چەسپاندنی زمانی کوردی.
- شیکردنەوەی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان free software و ژێدەرکراوەکان opensource بە زمانی کوردی.
- بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ڕێکخراو بۆ ناساندنی پرۆژەکانی ژێدەرکراوە و ڕاژەیان لە زمانی کوردیدا.
- پێدانی زانیاریی لەسەر بایەخ و کردەکانی ژێدەرکراوە بۆ کورد.
- ھاوکاریی کردن و پەرەپێدانی نەرمەکاڵا سەربەستەکان و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ھاوبیران لەم بوارەدا.
- ھەستان بەوەڵامدانەوەی پرسی بەکاربردنی ژێدەرکراوە بۆ تاکی کورد.
ماڵپەری سەرەکی
دەستکاریلەسەر وێبگەی کۆسک ھەموو کار و چالاکیی و ھەواڵەکانی ئەم دەستەیە بڵاوکراونەتەوە کۆسک KOSC