کۆرنیشی دەلال
پڕۆژەی گەشتیاری لە شاری زاخۆ
کۆرنیشی دەلال پڕۆژەیەکی گەشتیارییە لەسەر ڕووباری خابوور، کە بە ڕۆژھەڵاتی زاخۆدا تێدەپەڕێت.[١] گەروویەکی درێژی کەناری خابوورە و بە ڕێژەی ٧٠٪ لە ھەردوو دیوی ڕووبارەکەدا لە سەوزایی پێکھاتووە. دیمەنێکی نایابی ھەیە لە لووتکەی پردی دەلال. لەناو پرۆژەکەدا بەنداوێک بە درێژاییی ٧٣ مەتر و بە بەرزیی ٣٫٥ مەتر لەسەری دروست کراوە و، درێژیی پرۆژەکە ١٬٥٠٠ مەترە کە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دروست کراوە.[٢] وا پێدەچێت کۆرنیش ھێمای نوێی زاخۆ بێت خەڵکی ناوخۆ و بیانی بۆ کۆرنیش گەشت دەکەن بۆ شارەکە.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Zakho" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-10.
- ^ "KRG Prime Minister Inaugurates Dalal Corniche". gov.krd. Retrieved 2023-09-10.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "PM Barzani inaugurates Delal Corniche in Zakho". Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-10.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆرنیشی دەلال تێدایە. |