کڕکڕە

(لە کڕکڕاگەەوە ڕەوانە کراوە)

کڕکڕە جۆرێک شانەی گرێدەرە، نەرمترە لە ئێسک و سەرچاوەی شانەی ئێسکە.[١]
کڕکڕە شانەیەکی گرێدەری نیمچەڕەقە کە لە میزانشیمی تۆلی سەرچاوە دەگرێ. بە خانەکانی کڕکڕە، کرۆژخانە (کۆندرۆسایت) دەڵێن.
کڕکڕەکان یان بەشێکن لە پێکھاتەی ئەندامەکان، وەک تێخەی لووت، کشکشێ، نای و پەلی گوێ، یان سەری ئێسکەکان لە ناو جومگەدا دەپۆشن. لە سەر یەک جووڵانی ئاسانی ئێسکەکان لە پێناوی کڕکڕەکانە.
لە لەشدا سێ جۆر کڕکڕەمان ھەیە:[٢]

  • کڕکڕەی ڕیشاڵی (fibro cartilage) وەک: دیسکی نێوان بڕبڕە
  • کڕکڕەی لاستیکی (Elastic cartilage) وەک: پەلی گوێ
  • کڕکڕەی ڕوون (Hyaline Cartilage) وەک: کڕکڕەی جومگەکان
کڕکڕە

ناوەکانی تر دەستکاری

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بۆ کڕکڕە بەکار دێت:[٣] کرۆچەنە، کرمەچۆڵێ، کڕکڕاکە، کڕکڕاگە، کڕکڕۆکە، قرتێنکە، قڕقڕتۆک، خرمووتە، خرمووچک، زەنگەلۆر، ھەستیکۆژ و...

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری