کچی ماڵیی ساکوراسۆ
کچی ماڵیی ساکوراسۆ (بە ژاپۆنی: さくら荘のペットな彼女، بە ڕۆماجی: [ساکورا-سۆ نۆ پێتۆ نا کانۆجۆ] ھەڵە: {{Transliteration}}: transliteration text not Latin script (pos 3: س) (یارمەتی)) زنجیرەڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە کە لە لایەن ھاجیمێ کامۆشیدا نووسراوە، و لە لایەن کێجی میزۆگوچی وێنە کێشراوە. ئاسکی میدیا وۆرکس لەنێوان کانوونی دووەمی ٢٠١٠ و ئازاری ٢٠١٤، ١٣ بەرگی لێ بڵاو کردەوە. گونجاندنێکی مانگا کە لە لایەن ھۆکی کوسانۆ وێنە کێشراوە لە کۆواری دێنگێکی جیی ئاسکی میدیا وۆرکس و کۆمیکی دێنگێکی جی کرایە زنجیرە.
کچی ماڵیی ساکوراسۆ | |
![]() بەرگی ھونەریی بەرگی یەکەمی ڕۆمانی سووک، کە ماشیرۆ شینا لەخۆ دەگرێت | |
さくら荘のペットな彼女 (ساکورا-سۆ نۆ پێت نا کانۆجۆ) | |
---|---|
چەشن | کۆمیدیای ڕۆمانسی[١] |
سووکەڕۆمان | |
نووسەر | ھاجیمێ کامۆشیدا |
وێنەکێش | کێجی میزۆگوچی |
بڵاوکەرەوە | ئاسکی میدیا وۆرکس |
دێمۆگرافیا | نێر |
چاپمەن | دێنگێکی بونکۆ |
وەشانی ڕەسەن | ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ – ٨ی ئازاری ٢٠١٤ |
بەرگەکان | ١٣ |
مانگا | |
نووسەر | ھاجیمێ کامۆشیدا |
وێنەکێش | ھۆکی کوسانۆ |
بڵاوکەرەوە | ئاسکی میدیا وۆرکس |
دێمۆگرافیا | سێینن |
گۆڤار | کۆواری دێنگێکی جی کۆمیکی دێنگێکی جی |
وەشانی ڕەسەن | نیسانی ٢٠١١ – تەممووزی ٢٠١٥ |
بەرگەکان | ٨ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | ئاتسوکۆ ئیشیزوکا |
نووسەر | ماری ئۆکادا |
ئاوازدانان | یوزۆ ھایاشی |
ستودیۆ | جەی.سی.ستاف |
مۆڵەتنامە لە لایەن | |
بڵاوبوونەوە | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ – ٢٦ی ئازاری ٢٠١٣ |
کایە | |
پەرەپێدەر | نێتچوبیۆری |
بڵاوکەرەوە | ئاسکی میدیا وۆرکس |
چەشن | ڕۆمانی سۆمایی |
سەکۆ | پلەی ستەیشنی ھەڵگیراو، پلەی ستەیشن ڤیتا |
بڵاوبوونەوە |
|
درامایەکی ڕادیۆیی لە حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاو کرایەوە، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی ٢٤ ئەڵقەیی کە لە لایەن جەی.سی.ستاف گونجێندراوە لەنێوان تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ و ئازاری ٢٠١٣ پەخش کرا، لە لایەن سێنتای فیلموۆرکس لە ئەمریکای باکوور مۆڵەتی پێ دراوە.[٢]
چیرۆک
دەستکاریبەشەناوخۆییی ساکورا بەشەناوخۆییی خوێندنگەی ئامادەیی سەر بە زانکۆی ھونەری سویمێییە (زۆرجار بە سویکۆ کورت دەکرێتەوە)، کە میوانداریی سەیرترین و گێرەشێوێنترین خوێندکارانی خوێندنگەکە دەکات. دوای ئەوەی سۆراتا کاندا بەھۆی بەخێوکردنی پشیلەیەکی بێسەرپەرشت لە بەشەناوخۆییی ئاسایی دەردەکرێت، دەچێتە نێو بەشەناوخۆییی ساکورا. لە کاتێکدا خەریکە لەگەڵ ژیانی نێو بەشەناوخۆییەکەدا ڕادێت، ماشیرۆ شینا، ھونەرمەندێکی بەناوبانگی جیھانی کە تەنانەت ناتوانێت ئاگاداری ژیانی ڕۆژانەی خۆی بێت، دێتە پاڵیانەوە. سۆراتا ناچار دەبێت ببێتە سەرپەرشتی ماشیرۆ. چیرۆکەکە باسی ژیانی ڕۆژانە و گەشەی دەروونی و سۆزدارییان دەکات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Loveridge، Lynzee (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «The Pet Girl of Sakurasou Anime's 2-Minute Promo Posted (Updated)». Anime News Network. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ 電撃オンライン. «天才少女の"飼い主"になってみる? 『さくら荘のペットな彼女』が10月スタートのTVアニメに続いてPS VitaとPSPでゲーム化決定!». 電撃オンライン (بە ژاپۆنی). لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- وێبگەی فەرمی (ژاپۆنی)
- وێبگەی فەرمیی ئەنیمێ (ژاپۆنی)
- وێبگەی فەرمیی ڕۆمانی سۆمایی (ژاپۆنی)
- کچی ماڵیی ساکوراسۆ لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ