کووەیت لە ئۆڵۆمپیاد

کووەیت بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد. لەوکاتەوە بەشدرای لە ١٢ ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ھیج کاتێک نەیتوانیوە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بکات، وەرزشوانانی ئەم وڵاتە خاوەنی سێ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن کە ھەرسێکیان بڕۆنزن، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی کووەیت لە ساڵی ١٩٥٧ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٦٦ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندراوە، کووەیت ڕێگەی پێنەدرا وەک دەوڵەتێک لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ بەشداری بکات، ھەرچەندە بەشداربووانی وڵاتەکە توانیان وەک وەرزشوانانی سەربەخۆی ئۆڵۆمپیاد لەژێر ئاڵای ئۆڵۆمپیاددا بەشداری بکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری