کوومی خۆراوا یان شیوی خۆراوا (ئینگلیزی:)کەندەڵانێکی فراوانە لە بنکی ترۆپکی ئیڤرست لە زنجیرەچیای ھیمالایە، گۆمی بەفرینی چیای ئیڤرستە کە بەفرە کەڵەکەبووەکانی ناوی دەڕژێنێتە دۆڵی سەھۆڵبەندان لە قەدپاڵی کەپکی لۆتسێ لە لووتکەی ئیڤرست. ئەم کەندەڵانە بەفرینییە لەلایەن جۆرج مالۆرییەوە ناونراوە کاتێک لە ساڵی ١٩٢١ وەک بەشێک لە گەشتی ناسینەوەی بەریتانی سەردانی کرد کە یەکەم کەس بوو بۆ گەڕان لە بەشی سەرەوەی ئیڤرست کاری کرد لەکاتی گەڕان بەدوای ڕێگاکانی گەیشتنی لووتکەی ئیڤرست.[١]

کوومی خۆرئاوا
ناوWestern Cwm
ناونراوە لەدوایدۆڵ
وڵاتنیپال
ناوچەی جوگرافیچیای ئێڤەرست
پۆتانی شوێن٢٧°٥٨′٥١″N ٨٦°٥٣′٥٣″E، ٢٧°٥٨′٧″N ٨٦°٥٤′٤١″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٦٬٠٠٠ مەتر، ٦٬٨٠٠ مەتر
Significant placeKhumbu Icefall، کۆلی باشوور
دۆڵی کوومی خۆراوا لە مانگی پێنجی ٢٠١١ .

کوومی خۆراوا ناوەندێکە کە تێیدا شاخەوانەکان ڕێچکەی تێدا دروست دەکەن تا بەرەو لووتکەی ئیڤرست بچن. بە شێوەیەکی ئاسایی بە گەشتکردن لە ناو سەھۆڵبەندانی خومبودا دەست پێ دەکرێت. دەبێت شاخەوانەکان بپەڕنەوە بۆ لای ڕاستی دوور، بەسەر کەپکی نوپتسێ، بۆ ڕێگایەکی تەسکی ناسراو بە گۆشەی نوپتسێ. لە وێ شاخەوانەکان دەتوانن بەرزی ٢٤٠٠ مەتری ئیڤرست ببینن، کە یەکەم سەرنج و دیداری لووتکەی ئیڤرستە لەدوای جێھێشتنی خێوەتگای بنکە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Krakauer, Jon (1997). Into Thin Air: A Personal Account of the Mt. Everest Disaster. New York: Villard. ISBN 0-385-49478-5. p. 7