کۆلی باشوور قەراغێکی تیژە لەنێوان چیای ئیڤرست و لۆتسێ، کە بەرزترین و چوارەمین دوو چیاکانی جیھانن، ئەم بەرزایییە بە شێوەیەکی ئاسایی بە بەفری بابردوو دروست بووە، ناوچەیەکە بەفرێکی زۆری تێدا کۆبووەتەوە. لە ساڵی ١٩٥٠ەوە (کاتێک تبت داخرا)،[١] زۆربەی گەشتە شاخەوانییەکانی ئیڤرست بۆ نیپال گوازرانەوە و لە ڕێگەی باشووری ڕۆژھەڵات و کۆلی باشوورەوە ئەنجام دەدران (لەجیاتی لە ڕێگەی کۆلی باکوور). کاتێک کە شاخەوانەکان ھەوڵ دەدەن لە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی نیپاڵەوە بەرەو ئیڤرست برۆن، خێوەتگای کۆتایی (بە شێوەیەکی ئاسایی خێوەتگای چوارەم) دەکەوێتە سەر کۆلی باشوور.[٢]

کۆلی باشوور
زنجیرەچیاھیمالایا
وڵاتچین، نیپال
کەوتووەتە ناوچەی پارێزراویSagarmatha National Park
پۆتانی شوێن٢٧°٥٨′٣٠″N ٨٦°٥٥′٥٥″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٧٬٩٠٦ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانfirst ascent
Connects withچیای ئێڤەرست، Lhotse، Southeast Ridge
Map
خێوەتگای کۆتایی شاخەوانان لە کۆلی باشوور .

کۆلی باشوور بۆ یەکەم جار لە ١٢ی ئایاری ١٩٥٢ لەلایەن ئاوبێرت و لامبێرت و فلۆری ئۆوارد ویس-دۆنانت لە ڕێگای سەرکەوتنیان بۆ ئیڤرست پێیان زانی. ساڵی دواتر کاتێک چیای ئیڤرست بۆ یەکەم جار سەری ھەڵدا، ویلفرید نۆیس و شێرپا ئانۆلوو یەکەم دوو شاخەوان بوون لە گەشتەکەدا کە گەیشتنە کۆلەکە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "World's Highest Weather Station Installed on Mount Everest". Adventure (بە ئینگلیزی). 2019-06-13. Retrieved 2021-10-17.
  2. ^ Kurz, Marcel (1953). The Mountain World 1953. Osmania University, Digital Library Of India. George Allen And Unwin Limited.
  3. ^ https://www.nationalgeographic.com/adventure/article/mount-everest-highest-weather-station-perpetual-planet