لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، سێ کەس کوژران و چوار کەسی تر بریندار بوون لە کاتی پەلامارێکی تیرۆریستی لە شەقامی ئینجییەن لە دەھەمین ناوچەی پاریس، فەڕەنسا.[١]

کوشتاری پاریس ٢٠٢٢
دیمەنێکی گشتی شەقامی ئینجییە لە یەکتربڕی شەقامەکە لەگەڵ شەقامی ڕوە دوو فۆبۆرگ سەنت دەنیس.
شوێن شەقامی ئینجییەن لە دەھەمین ناوچەی پاریس
ڕێکەوت ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢
مردنەکان ٣
بریندارەکان ٤ بە تۆمەتبارەکەوە

شوێنەواری ھێرشی ڕەگەزپەرستی ڕاستڕەو لەلایەن لێکۆڵەرانەوە پەسەندکراوە دوای ئەوەی ئەنجامدەرەکە ڕای گەیاند کە ھاندەری ڕەگەزپەرستی بووە.[٢][٣]

پاشخان دەستکاری

لە کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا، تیرۆریستەکانی ئیسلامی، مەسیحی، فەڵەستینی، ئەرمەنی، جیاخوازەکان، چەپی توندڕە و ڕاستڕەوی توندڕەو ھێرشیان کردە سەر پاریس. ھێرشەکە لەکاتێکدا دێت کە توندوتیژیی ڕاستڕەوی لە فەڕەنسا زیاد دەکات.[٤][٥]

تەقەکردن دەستکاری

تەقەکردنەکە لە ناوەندێکی کولتووری کورد، چێشتخانەیەک، و قژفرۆشێک لە ناوچەی ١٠ی پاریس ڕوویدا.[٦] شایەتحاڵێک ڕای گەیاند کە تۆمەتبارەکە سەرەتا دەچێتە ناوەندی کولتووری، پاشان چێشتخانەکە، و سەرتاشخانەیەک پێش ئەوەی لەلایەن دوو ڕێبوارەوە بوەستێنرێت. یەکێکی تر تەقەکەرەکەی بە بێدەنگ و ھێمن وەسف کرد لەکاتی بەکارھێنانی چەکێکی بچووک (دەمانچە).[٧]

قوربانییەکان دەستکاری

سێ کەس لە تەقەکردنەکەدا کوژران، سێ کەسی تریش بریندار بوون؛ یەکێکیان لە بارودۆخێکی مەترسیدار و دوو کەسی تر لە بارودۆخەیەکی کەمتر مەترسیدار. ھێرشبەرەکە دەمووچاوی بریندار بوو، پێش دەستگیرکردنی.[٨]

تۆمەتبار دەستکاری

تاوانکارە گومانلێکراوەکە، ویلیام ئێم، پیاوێکی ٦٩ ساڵەی فەڕەنسی، لە ساڵی ١٩٥٣ لە مۆنترۆی لەدایکبووە.[٩][١٠] کارمەندێکی پێشووی ھێڵی شەمەندەفەری SNCF، پێشتر لە ساڵی ٢٠٢١ دەستگیر کرابوو بەھۆی ھێرشکردنە سەر کۆچبەران لە چادرەکاندا بە شمشێر، و لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو بەھۆی «توندوتیژی ڕەگەزپەرستی بە چەک».[١١][١٢]

وەزیری ناوخۆ جێرارد دارمانین ڕای گەیاند کە گومانلێکراوەکە بابەتێکی تۆمارکراو نەبوو کە پەیوەستە بە "ڕاستی توندڕەوی" و "نە ناسراو بە دەزگا ھەواڵگرییەکان و نە بە DGSI".[١٣] وتیشی «بە ئاشکرا ھەوڵی ڕاوکردنی نامۆکان دەدا» و «بە تەنھا کاری دەکرد».[١٤]

پاش ڕووداوەکە دەستکاری

دوای ھێرشەکە، ھێزە پۆلیسییە زیادەکان فەرمانیان پێدرابوو بۆ پاراستنی شوێنە کوردەکان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی تورکی، لەلایەن داواکاری گشتی پاریس لۆرێ بێکواو، کە ھەروەھا داوای لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا کرد ڕێگە بە خەڵکی کورد بدەن خۆپیشاندان بکەن. لەماوەی سەردانێک بۆ شوێنی تەقەکردنەکە لەلایەن وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جێرارد دارمانین لە ٢٣ی کانوونی یەکەم، پۆلیس ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە کە کۆبوونەوە، بە گازی فرمێسکبڕین لە خۆپیشاندەراندا تەقەی لێکرا کە زۆربەیان ئاوارەی کورد بوون.[١٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Paris shooting: Three dead and several injured in attack". December 23, 2022 – via www.bbc.co.uk.
  2. ^ "Faits-divers. Tuerie à Paris: la piste de l'attentat raciste privilégiée". www.leprogres.fr (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-12-23.
  3. ^ "Le suspect du triple meurtre à Paris s'est déclaré «raciste " devant la police". lejdd.fr (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-12-23.
  4. ^ "Ultra-droite: la résurgence de la violence inquiète les services de renseignements". Franceinfo (بە فەڕەنسی). 2022-12-16. Retrieved 2022-12-23.
  5. ^ Plottu, Pierre; Macé, Maxime. "Menace terroriste d'extrême droite: la France en première ligne". Libération (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-12-23.
  6. ^ Ing, Nancy; Sackur, Leila (December 23, 2022). "At least 3 killed in Paris shooting". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-23.
  7. ^ "3 people died when a shooter targeted a Kurdish cultural center in Paris". NPR (بە ئینگلیزی). 2022-12-23. Retrieved 2022-12-23.
  8. ^ "3 people died when a shooter targeted a Kurdish cultural center in Paris". NPR (بە ئینگلیزی). 2022-12-23. Retrieved 2022-12-23.
  9. ^ "Ce que l'on sait de William M. , 69 ans, soupçonné d'avoir tué au moins trois personnes devant un centre culturel kurde à Paris". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2022-12-23. Retrieved 2022-12-23.
  10. ^ "Fusillade mortelle à Paris: ce que l'on sait du tireur présumé".
  11. ^ "Fusillade à Paris: le suspect avait attaqué un camp de migrants au sabre, il venait d'être libéré". BFMTV (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-12-23.
  12. ^ "Fusillade dans le 10ème arrondissement: l'auteur des coups de feu était visé par une enquête pour "violences à caractère raciste avec armes"" (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-12-23.
  13. ^ "Fusillade à Paris: Darmanin annonce que "le suspect n'était pas fiché" et "a manifestement agi seul"". BFMTV (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-12-23.
  14. ^ "VIDEO. Attaque mortelle à Paris: le tireur a voulu "manifestement s'en prendre à des étrangers", mais on ignore s'il visait des Kurdes, affirme Gérald Darmanin". Franceinfo (بە فەڕەنسی). 2022-12-23. Retrieved 2022-12-23.
  15. ^ Ataman, Xiaofei Xu, Niamh Kennedy, Joseph (2022-12-23). "Police fire teargas to quell protesters at site of deadly Paris shooting". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-23.