کوشتاری سربرێنیتسا

پۆتانەکان: 44°06′N 19°18′E / 44.100°N 19.300°E / 44.100; 19.300

کوشتاری سربرێنیتسا یان جینۆسایدی سربرێنیتسا کوشتاریەک بوو، بۆسنە و ھەرسک بە خۆیەوە بینی ساڵی ١٩٩٥ لەسەر دەستی ھێزە سربیەکان، و لەم کوشتاریەدا ٨ ھەزار کەس بوونە قوربانی و لەگەڵ ڕاگواستنی دەیان ھەزار لە موسڵمانە مەدەنییەکانی ناوچەکە، و ئەم کوشنارگەیە بە یەکێک لە ترسناکترین کوشتار بە کۆمەڵەکانی قاڕەی ئەورووپا دادەنرێت لە دوای جەنگی دووەمی جیھانیەوە.

کوشتاری سربرێنیتسا
ئارامگەی قوربانییەکانی کوشتاری سربرێنیتسا
ڕێکەوت ١١ی تەمموزی ١٩٩٥-٢٢ی تەمموزی ١٩٩٥
شوێن سربرێنیتسا، بۆسنە و ھەرسک
ئەنجام بۆمبارانی ناتۆ
شەرکەرەکان
کۆماری سربیا بۆسنە و ھەرسک

بەرپرسیاریەتی ئەم کوشتاریە و کوشتن و ئاوارەکردنی مەدەنییەکان خرایە ئەستۆی ڕادۆڤان کارادیچ سەرۆکی سیاسی سڕبەکانی بۆسنە و ژێنەڕاڵ ڕاتکۆ ملادیچ سەرکردەی میلیشیاکانی سڕب و لەگەڵ ژمارەیەک سیاسی و سەربازی تر. کە تا ئێستاش زۆربەیان لەلایەن ئینتەرپۆل و ھێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە بۆسنە داوادەکرێن، ھەروەھا کەس و کاری قوربانییەکان ھێزە ھۆڵەندییەکانی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی بەرگرییان لە خەڵکی شارەکە نەکردووە و ھەموو ئەوانەی پەنایان پێگرتوون داویاننەتنەوە دەستی میلیشیاکانی سڕب کە دواتر ھەموویانی کوشت.[١]

لە شووباتی ٢٠٠٧ دادگای نێودەوڵەتیی داد ئەوەی دووپات کردەوە کە ڕووداوەکانی سربرێنیتسا قەڵاچۆکۆدنی بەکۆمەڵ بووە.[٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ [١] ھۆڵەندا بەرگری لە خۆی دەکات لە بەردەم ڕزگاربووەکانی کوشتاری سربرێنیتسا لە بی بی سی عەرەبییەوە
  2. ^ [٢] ١ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری