کوردە مەسیحییەکان

(لە کوردە مەسیحیەکانەوە ڕەوانە کراوە)

کوردە مەسیحییەکان یان کوردە کریستیانەکان (Kurdên Xirîstî)[١] ئەو کوردانەن کە پەیڕەوی لە ئایینی کریستیانیزم دەکەن. وشەی کریستی لە وشەی یۆنانی χριστιανός (khristianos) و χριστιανή (khristiani) گێڕاوە. ژماری کوردە مەسیحییەکان بەدرووستی ئاشکرا نیە، بەڵام بە ھەزاران کەس دەزانرێت. کە مەزندە دەکرێت سەروو ٣٥ ھەزار کوردی مەسیحی ھەبن جگە لە کلدانی و ئاشورییەکان، کوردەکان سەر بە کڵێسای جیاوازن بە نموونە: کڵێسای پرۆتیستانت، کڵێسای کاتۆلیکی و کڵێسای ئۆرتۆدۆکس. لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام وازیان لێھێناوەو گەڕاونەتەوە سەر ئاینە کۆنەکانی کورد بە نموونە مەسیحی و زەردەشتی.[ژێدەر پێویستە] ڕێژەیەکی زۆر لەو کوردانە بوون بە مەسیحی پڕۆتیستانتیان ھەڵبژاردووە وە کڵێسای کوردی بە لقەکانیشیەوە ١٠ دانە ھەن لە شارەکانی کوردستان ئەوانیش«ھەولێر-سلێمانی-دھۆک-ڕانیە-چەمچەماڵ-سۆران-کەرکووک» بەڵام زۆرجار ماڵێک یاخود بینایەک یان ھۆڵێک دەکرێت بە کڵێسا. ھۆکاری ھەڵبژاردنی ئەم دوانەش بۆ دوو سەبەبی زانراو دەگەڕێتەوە سەرەتای ھاتنی مەسیحیەت دوای ڕوخانی حیزبی بەعس و صدام حسین بانگێشەرە مەسیحیەکانی وڵاتانی پرۆتێستانت ھاتن و خەڵکیان بانگێشە دەکرد وە ئێستا چەندین کڵێسای گەورە و بەناوبانگیان هەیە لەوانە «کڵێسای ڕافا» ئەم کڵێسایە کڵێسایەکی ئینجیلی و بەهێزە و لەشاری سلێمانیه هەروەها دەیان کەس بوون بەمەسیحی لەم کڵێسایه ، وە پڕۆتێستانت واتە«چاکسازی» پڕۆتستانتەکان شوێنکەوتەی مەسیحن و لەدوای چاکسازیەکانی مارتن لۆتەرەوە تەشەنەیان کرد لە هەموو جیهان، کاتۆلیکیش بەھۆی بوونی ئاشوری و کلدانیەکانەوە بانگێشەیان نەکرد بەناو کوردەکاندا و دژی ئەوەش بوون کە بکرێت بەڵام ئۆرتۆدۆکس لەساڵی«٢٠١٥»ەوە بۆ سەر توانیوویەتی قاچی خۆی بچێنێت لەناوی دڵی کوردانی باشوری کوردستان«عێراق»دا بێ ھیچ مادیەکی دارایی تەنھا بانگێشکردنێکی ئەلیکترۆنی«فەیسبووک-یوتووب-ئینستاگرام» سۆسیال میدیاکان بەگشتی ،ئۆرتۆدۆکس خۆیان تەنھا بە یەشوع مەسیح«عیسا» دەبەستنەوە ئەو بە گەورە مەزن سەیردەکەن کە کۆنترین ڕێچکەی مەسیحیەتە وشەیەکە بە یۆنانی واتای ڕاست«فێرکەر-پەرستی» وە ئێستاکە شوێنکەوتەیەکی زۆری ھەیە و چاوەڕێ دەکرێ بەم ساڵانەی دوایی کڵێسا ئۆرتۆدۆکسی بکرێتەوە، بەھۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی تووندو تیژی لەلایەن موسوڵمانانەوە ڕێژەیەکی زۆر لە کوردە مەسیحیەکان ناچارکران کە ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن لەپێناوی پاراستنی ژیانیاندا لە ساڵانی ١٩٨٠ بە دواوە، لەئێستادا زۆربەیان لە ووڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکاو کەنەدا و ئوسترالیا و تورکیا دەژین. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ھەزاران بنەماڵەی مەسیحی بە ھۆی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ تۆندوتیژی لە بەشەکانی دێکەی عێراق ڕوویان لە ناوچە کوردنشینەکان کردووە بۆ مافی پەنابەرێتی.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ویکیفەرھەنگ: وشەی xirîstiyan؛ سەردانەوە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٤.
  2. ^ ماڵپەری فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: ئازادی و ئاسانگرتنەوەی ئایینی؛ ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردانەوە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٤.