کۆمپانیای کوانتیک دریم دامەزراوەیەکی فەرەنسییە کە تایبەتە بە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی یارییە ڤیدیۆیییەکان و بارەگای سەرەکی لە پاریسە. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە و تا ئێستا پێنج یاریی ڤیدیۆیی بەرھەم ھێناوە: «ڕۆحی کۆچەری» (١٩٩٩)، «فارنھایت» (٢٠٠٥)، «بارانی قورس» (٢٠١٠)، «لەودیو: دوو ڕۆح» (٢٠١٣) و «دیترۆیت: مرۆڤ بە» (٢٠١٨). کوانتیک دریم بە پەرەپێدانی چیرۆکی کارلێکەر ناسراوە، کە دەیڤد کەیج، دامەزرێنەری کۆمپانیاکە، ھێزی سەرەکی داھێنەرانەیەتی. لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٢دا، کۆمپانیای نێت ئیز کوانتیک دریمی کڕی تاکو ببێتە یەکەم ستۆدیۆی ئەورووپی ئەم کۆمپانیایە.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوانتیک دریم تێدایە. |