کلاری ئۆیدراوگۆ چالاکوانی مافەکانی ژنانی بورکینافاسۆیە، چالاکییەکانی بەتایبەتە دژ بە خەتەنەکردنی مێیننە. کلاری دامەزرێنەری ڕێکخراوێکە بەناوی (Songmanegre) کە کار بۆ گەشەپێدانی ژنانی وڵاتەکەی دەکات لەڕێگای خستەسەر کاریان، ڕاھێنان و پەروەردەکردن. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر بوێری و چالاکییەکانی.[١]

کلاری ئۆیدراگۆ لە ساڵی ٢٠٢٠.

ژیان دەستکاری

کلاری لە بورکینافاسۆی لە خێزانێکی کریستیان گەورەبوو، کە ساڵانە دەچوونە ڕێوەڕەسمی حەج.[٢] لەسەرەتای ژیانییەوە بڕیاریدابوو لەژیانێکی کریستیانانە بژی، لە ساڵی ٢٠٠٥، چوو بۆ خوێندنی ئینجیل بەگرووپ، لەوکاتەدا ژیانی ئەو گۆڕا بەوەی نەدەبوو ھاوسەرگیری بکات. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ کلاری گەشتیکرد بۆ تۆگۆ، لەوی لەگەڵ ڕاھیبەکان چەند حەفتەیەکی بەسەربرد. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣، خۆشی بوو بە ڕاھیبە لە یائوندێ لە کامیڕۆن.

لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بورکینافاسۆی وەک باڵیۆزی ئاشتی دیاریکرا، بەھۆی چالاکییە بەردەوامییەکانی لەھەرێی بام کە ناوچەیەکەی ترسناکە بەبوونی گرووپی تیرۆری.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Two African women named among the world's extraordinary women in 2020". www.pulse.ng (بە ئینگلیزی). 2020-03-04. Archived from the original on 5ی Marchی 2020. Retrieved 2020-03-15. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ Ouedraogo, Claire. "Claire Ouedraogo: Sister Hospitaller of the Sacred Heart of Jesus" (PDF). Sister Hospitaller of the Sacred Heart of Jesus. Retrieved 14 March 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-15.