کل یان کڵە (بە عەرەبی: كُحْل‎) کەرەستەیەکی جوانکاریی چاوی کۆنە کە لە هاڕینی ستیبنیت (Sb2S3) دروستدەکرێت. بە بەربڵاوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا، دەریای ناوین، باشووری ئاسیا، ڕۆژاوای ئەفریقا و قۆچی ئەفریقا وەک هێڵی چاو بۆ تاریککردنی ژێرچاو و وەک ڕومێڵ بەکاردێت. بەزۆری لەلایەن ئافرەتانەوە بەکارئەهێنرێت، بەڵام هەنێک پیاو و مناڵیش بەکاری دێنن.

کل و کڵەدان و مێڵ

کل لە ماوەیەکی کۆنەوە لە هیندستانیش وەک کەرەستەیەکی جوانکاری بەکاردێت. دایکەکانی ئەوێ کل دەخەنە چاوی مناڵەکانیان یەکسەر دوای لەدایکبوونیان. هەندێکیان بۆ «بەهێزکردنی چاوی مناڵەکان» بەکاریان ئەهێنا، هەنێکیشیان باوەڕیان وابوو کە لە چاوەزار ئەیان پارێزێت.[١]

کل و ئیسلام دەستکاری

 
پیاوێکی ئەفغانی کە کلی کردۆتە چاوییەوە و ڕیشی بە خەنە بۆیەکردووە بە پەیڕەوی سوننەتی محەممەد.

لە ئیسلامدا، محەممەد کلی بەکارهێناوە و پێشنیاری کردووە بۆ خەڵکی تر چونکە پێی وابووە کە بەسوود بووە بۆ چاو.[٢] [٣][٢] لە ئێستادا زۆربەی پیاوانی موسڵمان لە ڕەمەزاندا بەکاری دێنن.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hardy A, Walton R, Vaishnav R., Int J Environ Health Res. 2004 Feb;14(1):83–91. Composition of eye cosmetics (kohls) used in Cairo.
  2. ^ ئ ا IslamQA fatwa 44696: "Pure kohl is beneficial to the eyes and is not harmful"retrieved September 18, 2015
  3. ^ “Sunan an-Nasa'i 5113: Vol. 6, Book 48, Hadith 5116”
  4. ^ "Merdeka: "Tradisi unik muslim Yaman rias mata dengan kohl saat Ramadan"". Retrieved 3ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Proverb of the day: Instead of applying kohl to her eyes, he blinded her" ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Ahram Online. Friday 3 July 2015
  6. ^ Wall Street Journal: "KOHL IN HIS EYE: A man winced as kohl was applied to his eyelids at the Grand Mosque during the Muslim holy fasting month of Ramadan in San'a, Yemen July 27, 2013