کریس کایڵ
کریس کایڵ ناوی تەواوی کریستۆڤەر سکۆت کریس کایڵ (بە ئینگلیزی: Christopher Scott "Chris" Kyle). (نیسانی ۱۹۷٤ - ۲ی شوباتی ۲۰۱۳). کریس سەربازێکی سووپای ئەمریکا بوو، کە نیشانشکێن بوو لە شەڕێ عێڕاقدا و ناوبانگێکی گەورەی هەبووە لەنێو سووپای ئەمریکا، بەتایبەتی دوای کوژرانی. "کریس" بە یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی سووپای ئەمریکا ئەژمار دەکرێت ئەویش بەهۆی کوشتنی زیاتر لە (۱٦۰) کەس بە فەرمی.
کریس کایڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | ۸ی نیسانی ۱۹۷٤ |
مەرگ | ۲ی شوباتی ۲۰۱۳ (لەتەمەنی۳٥ساڵی) |
ھۆکاری مەرگ | کوژران |
شوێنی دۆزینەی تەرم | چیا |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی ویلایەتی تەکساس |
نیشتەجێی | ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکی |
ناوەکانی تر | american sniper, american hero |
پیشە | سەربازی سووپای ئەمریکا. |
چالاکبوون | ١٩٩٩ - ٢٠٠٩ |
ئایین | مەسیحی |
ھاوسەر | تایا کایڵ |
خزمەکان | وەین کێنیس کایڵ(باوک)، دێبی لین مێرکێر (دایک) |
خەڵاتەکان | ۲خەڵاتی ئەستێرەی زیوی
٥خەڵاتی ئەستێرەی بڕۆنزی خەڵاتی مارێنز |
"کریس کایڵ" بە چوار جار بەژداری لە شەڕ گردووە لە عێڕاق، و خەڵاتی ئازایەتیشی پێ بەخشراوە لە لایەن سووپاکەیەوە، کەئەوانیش بریتیبون لە (دوو مەدالیای ئەستێرەی زیو، پێنچ مەدالیای ئەستێرەی بڕۆنز، خەڵاتی مارێنز). وەلەساڵی ۲۰۰۹ دا کتێبێکی بەناوی (نشانەشکێنی ئەمریکی|american sniper) بڵاوکردەوە کەباس لە ئەزموونەکانی دەکات لە کاتی جەنگدا، وەلەساڵی (۲۰۱۲) بەشێوتی فیلم بەناوی (american sniper) لە لایەن (کلینت ئیستوۆد)ەوە بەرهەمهێنرا، کە داهاتێکی باشی هەبوو لە (بۆکس ئۆفیس)دا، کەتاوەکو دوو ساڵ دواتر فرۆشی هەبوو. "کایڵ" لە ۲ی شووباتی،۲۰۱۳ تەقەی لێکرا کاتێک تەمەنی (۳٥) ساڵ بوو، لەلایەن سەربازێکی هاوڕێی کوژرا. وەلەنێو خەڵکی ئەمریکاشدا وەکو پاڵەوانێک چاوی لێدەکرێت، وە کۆمەڵێک نازناویان پێ بەخشیوە وەکو (american sniper-نیشانەشکێنی ئەمریکی، american hero-پاڵەوانی ئەمریکا).
پەراوێزەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریس کایڵ تێدایە. |