کرید ٣ (فیلم)
کرید ٣ (بە ئینگلیزی: Creed 3) فیلمێکی درامی و وەرزشی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە دەرھێنان و ڕۆڵی سەرەکی مایکل بی جۆردن (لە یەکەم دەرھێنانیدا) لە سیناریۆیەکی نووسراوی کینان کوگلێر و زاکی بەیلینە. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی کرید ٢ە، و بەشی سێیەمی زنجیرەی کریدە و نۆیەمین فیلمە لە زنجیرەی ڕۆکی. ئەندامانی دیکەی کاستەکە بریتین لە تێسا تۆمپسۆن، جۆناسان مەیجەرز، ود ھاریس، فلۆرییەن مۆنتینۆ و فیلیسیا ڕەشاد. ئەمە یەکەم فیلمە لە زنجیرەکەدا کە سیلڤستەر ستالۆن ڕۆڵی ڕۆکی بالبۆوای تێدا نەبێت، ھەرچەندە تا ئێستاش بەرھەمھێنەرە شانبەشانی دەرھێنەری فیلمی کرید (٢٠١٥) ڕایان کوگلەر. سێیەمین فیلمی کرید لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩ بە فەرمی ڕاگەیەندرا و لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا جۆردن بۆ دەرھێنان و ڕۆڵگێڕان دامەزرا. لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ و ئەیلوولی ٢٠٢٢، مەیجەر و ئەکتەرەکانی دیکە پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کرد و پشتڕاستکرایەوە کە ستاڵۆن کاستی نەکراوە. وێنەگرتنی سەرەکی لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تا مانگی نیسان لە جۆرجیا، تامپا، فلۆریدا و لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە. یەکەم فیلمە کە لەلایەن کۆمپانیای مێترۆ-گۆلدوین-مایر کە خاوەندارێتی کۆمپانیای ئەمازۆنە دابەش دەکرێت. چیرۆکەکەی: «ئەدۆنیس» ھەم لە ژیانی پیشەیی و ھەم لە ژیانی خێزانیدا سەرکەوتووە، بەڵام کاتێک ھاوڕێیەکی منداڵیی و یاریزانێکی بۆکسێنی پێشوو دەردەکەوێتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەکە زیاتر دەبێت لە تەنھا شەڕێک.
کرید ٣ | |
---|---|
بەشێکە لە | Top 10 box office hits of 2023 in France، Top 10 box office hits of 2023 in Germany، Top 10 box office hits of 2023 in Italy، Top 10 box office hits of 2023 in Spain، Top 10 box office hits of 2023 in Switzerland |
سەرناو | Creed III |
بەشێک لە زنجیرەی | ڕۆکی |
چەشن | boxing film، دراما |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی ئازاری ٢٠٢٣ |
دەرھێنەر | مایکڵ بی جۆردن |
سیناریۆنووس | Zach Baylin، Keenan Coogler |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | Sev Ohanian، Nicholas Stern |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Kramer Morgenthau |
ئێدیتەر | Tyler Nelson |
ئاوازدانەر | Joseph Shirley |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | مێترۆ-گۆلدوین-مایر، Chartoff-Winkler Productions |
دابەشکەر | Warner Bros. France، InterCom |
شوێنی وێنەگرتن | ئەتڵانتا |
ڕێژەی ڕووبەر | 2.39:1 |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 73/100، 88% |
BBFC rating | 12 certificate |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
CNC film rating (Romania) | A.P. - 12 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN) | G |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK) | FSK 12 |
هەڵسەنگاندنی ICAA | بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | 12 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | PG-13 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH) | Category IV |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل |
هەڵسەنگاندنی IGAC | M/12 |
ھەڵسەنگاندنی IFCO | 12A |
هەڵسەنگاندنی MTRCB | Parental Guidance |
ڕۆڵەکان
دەستکاری- مایکل بی جۆردن وەک ئەدۆنیس کرید
- جۆناسان مەیجەرز وەک دۆم ئەندەرسۆن
- تێسا تۆمپسۆن وەک بیانکا تایلۆر
- ود ھاریس وەک تۆنی
- فلۆرین مۆنتینۆ وەک ڤیکتۆر دراگۆ
- فیلیسیا ڕەشاد وەک ماری ئان کرید
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «Creed III»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٣.