کایەی گەلەئەستێرە (بە ئینگلیزی: Galaxy Game) یارییەکی ڤیدیۆیی ئارکەیدە ھاوشێوەی شەڕی بۆشایی ئاسمانە کە لە ساڵی ١٩٧١ لە سەردەمی سەرەتای یارییە ڤیدیۆیییەکان پەرەی پێدراوە. لەلایەن بیل بەیتس و ھیو تاکەوە دروست کراوە، یەکێک بووە لە یەکەم یارییەکان کە پێویستی بە پارەدان بەشێوەی سکە ھەبووە، نموونە سەرەتایییەکەی لە مانگی یازدەی ساڵی ١٩٧١ لە بینای یەکێتی خوێندکارانی ترایسیدەر لە زانکۆی ستانفۆرد نمایشکرا، دوای چەند مانگێک بە مۆدێلێکی نوێ لە کۆمپانیای کۆمپیوتەر سپەیس نمایشکرا ئەمەش بووە دووەم یاری ڤیدیۆیی ناسراو کە بە پارە کە یاری پێبکرێت. کایەی گەلەئەستێرە وەشانێکی درێژکراوەی «کایەی سپەیسوەیر» ساڵی ١٩٦٢یە، و لەوانەیە یەکەم یاری ڤیدیۆیی بووبێت کە لەسەر چەندین پلاتفۆرمی کۆمپیوتەر بڵاوکرابێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری