کایەی ڤیدیۆییی ئارکەید

کایەی ڤیدیۆیی ئەرکەید (بە ئینگلیزی: Arcade Video Game) ئامێری کات بەسەربردنن کە بە سکە کاردەکەن، زۆرجاریش لە ناوەندە بازرگانییە گشتییەکان وەک چێشتخانە و باڕ و بە تایبەتی شوێنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دادەنرێت. زۆربەی یارییە ئەرکەیدەکان بریتین لە ئامێری یاری ڤیدیۆیی، ئامێری پینبۆڵ، یاری ئەلکترۆمیکانیکی، یاری خەڵات وەرگر و یارییە بازرگانییەکان (وەک کلاو کرەین-Claw Crane). سەردەمی زێڕینی یارییە ڤیدیۆیییە ئەرکەیدەکان لە کۆتایییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو (١٩٧٦–١٩٧٩) تا ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٩٠ (١٩٩٤–١٩٩٥) بوو. لەکاتێکدا یارییە ئەرکەیدەکان لە کۆتایییەکانی نەوەدەکاندا (١٩٩٦–١٩٩٩) تاڕادەیەک بەناوبانگ بوون، ئەم جۆرە میدیایە لە جیھانی ڕۆژاوادا بە شێوەیەکی بەردەوام لە ناوبانگدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەھۆی گۆڕینی سیستەمی یارییە ڤیدیۆیییەکان لە دوو ڕوویییەوە بۆ سێ ڕەھەندی. سەرەڕای ئەم گۆڕانکارییە، یارییە ئەرکەیدەکان تا ئەمڕۆش لە ئاسیادا بەناوبانگن.

سەرچاوەکان دەستکاری