کایتلین جەید فۆرد (لەدایکبووی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئوسترالیایە و وەک ھێرشبەرێک بۆ یانەی ئارسناڵ و ھەڵبژاردەی ئوسترالیا یاری دەکات.لە ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە بچووکترین ئوسترالی کە لە مۆندیالێکدا بەشداری بکات. لە ساڵی ٢٠١١ فۆرد وەک باشترین یاریزانی گەنج لە مۆندیال و باشترین یاریزانی گەنجی ژنانی ئاسیا و باشترین یاریزانی تۆپی پێی ژنانی خوار ٢٠ ساڵ لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوسترالیا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ژنانی ئاسیای پێبەخشرا.

کایتلین فۆرد
لەدایکبوون (١٩٩٤-١١-١١) ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ)
Shellharbour، ئوسترالیا
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half
پەروەردەNew South Wales Institute of Sport، Illawarra Sports High School
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٨
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەfootball at the 2016 Summer Olympics – women's tournament، football at the 2020 Summer Olympics – women's tournament، 2019 FIFA Women's World Cup

پیشەی نێودەوڵەتی

دەستکاری

فۆرد نوێنەرایەتی ئوسترالیا لە ھەڵبژاردەی نیشتمانی و ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی ژێر ١٦ ساڵ و ژێر ١٧ ساڵان کردووە. وەک بەشێک لە ھەڵبژاردەی خوار ١٦ ساڵانی ئوسترالیا، فۆرد یارمەتی تیپەکەی دا بەبێ دۆڕان بەرەو پاڵەوانێتی ژنان خوار ١٧ ساڵان بە تۆمارکردنی ھاتریک لە یارییەکدا بەرامبەر فلیپین.

ھەڵبژاردەی نیشتمان، ٢٠١١–ئێستا

دەستکاری

فۆرد یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئوسترالیا بەناوی ماتیڵداس لە ١٢ی ئایاری ٢٠١١ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر نیووزلەندا لە گۆسفۆرد ئەنجامدا. لە یەکەم یاریدا گۆڵێکی تۆمارکرد، ئوسترالیا بە ئەنجامی ٣–٠ یارییەکەی بردەوە.

فۆرد لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بۆ جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١١ لە ئەڵمانیا دەستنیشانکرا. فۆرد لە دوو یاری کۆمەڵەکاندا وەک بەرگریکاری ڕاست یاری کرد. پاشان لە ھێڵی ناوەڕاستەوە یاری کرد لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر سوێد. دوای ئەوەی لە خولەکی ٥٩دا ئێلیس پێری گۆڕدرا بۆ تامێکا بات، گەڕایەوە بۆ پۆستی فۆڵباک. دوای دۆڕاندنی یارییەکە بە ئەنجامی ٣–١ ئوسترالیا لە ڕکابەرییەکان دوورخرایەوە. فۆرد خەڵاتی «باشترین یاریزانی گەنج»ی پێبەخشرا بۆ پاڵەوانێتییەکە.[١] لە ئەنجامی یاریکردنی لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١١، فۆرد وەک باشترین یاریزانی لاوانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١١ دەستنیشانکرا.[٢]

فۆرد ناوی لە ڕیزبەندی یاریزانانی ئوسترالیا بۆ جامی ئاسیای ژنان لە ساڵی ٢٠١٤ ھات. لە ھەر ٥ یارییەکەدا لەگەڵ ئوسترالیا بەشداری کردووە و لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر ژاپۆن بە ئەنجامی ٢–٢ یەکسانبوون، گۆڵێکی تۆمارکرد. ئوسترالیا لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ بە ژاپۆن دۆڕا، بەڵام پێشتر پلەی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١٥ی بەدەستھێنابوو.[٣]لە ساڵی ٢٠١٥ فۆرد ناوی ھاتە نێو پێکھاتەی دووەمی جامی جیھانیی فیفا، ئەمجارەیان وەک ھێرشبەر.[٤] لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١٥، فۆرد لە پێنج یارییەکەی ئوسترالیادا ھەموو خولەکێک یاریی دەکرد، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ژاپۆنی ڕکابەریی دۆڕا.[٥]

فۆرد لە یەکەم ئۆڵۆمپیادی خۆی لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری کرد.[٦] لە یارییەکەی ئوسترالیا بەرامبەر ئەڵمانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا گۆڵێکی تۆمارکرد. لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ئوسترالیا بە لێدانی سزا لەلایەن بەڕازیلەوە کرایە دەرەوە.[٥]

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، فۆرد وەک باشترین یاریزانی ساڵی ئەی ئێف سی دەستنیشانکرا و بووەتە دووەم یاریزان کە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوان و باڵای ساڵ بەدەستبھێنێت.[٧]لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ٢٠١٧، فۆرد دوو گۆڵی بەرامبەر بەڕازیل تۆمارکرد، لە ڕێگای سەرکەوتنی ئوسترالیا بە ئەنجامی ٦–١. ئوسترالیا لە خولی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٨]

بەھۆی ئەو پێکانەی کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٨ لە کاتی قۆناغی پێش کۆتایی خولی W-League تووشی بوو، فۆرد لە جامی ئەلگارڤی ٢٠١٨ و جامی ئاسیای ژنانی ٢٠١٨ بەشداری نەکرد. لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ٢٠١٨, لە ھەرسێ یارییەکەدا یەدەگ بوو.[٩]

فۆرد یەکەم ھاتریکی نێودەوڵەتی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر چیلی لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ تۆمارکرد. ئوسترالیا بە ئەنجامی ٥–٠ یارییەکەی بردەوە.[١٠]

لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ فۆرد ناوی بۆ پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠١٩ تۆمارکرا.[١١] لە فۆرد لە ھەر چوار یارییەکەی ئوسترالیا بەشداری کرد. لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر بەڕازیل گۆڵێکی تۆمارکرد[١٢] ئوسترالیا لە قۆناغی ١٦ لەلایەن نەرویژەوە دورخرایەوە.[١٣]

فۆرد بۆ تیپی ئوسترالیا ھەڵبژێردرا کە سەرکەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠. بە یەک سەرکەوتن و یەکسانبوون لە یاری کۆمەڵەکاندا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستھێنا. لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا دوای کاتی زیادکراو بە ئەنجامی ٤–٣ لە بەریتانیایان بردەوە؛ بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ بە سوێد دۆڕا و دواتر لە لە یاری مەدالیای بڕۆنزدا یارییەکەی دۆراند بە ھەڵبژاردەی ئەمریکا بە ئەنجامی ٣–٤.[١٤] لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢، فۆرد ١٠٠ھەمین یاری خۆی لەگەڵ ئوسترالیا ئەنجامدا و لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی ٢–١ لە نیووزیلاند بردەوە.[١٥]

لە جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠٢٣، لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر دانیمارک، فۆرد گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و بە ئەنجامی ٢–٠ بردنەوەی بەدەستھێنا.[١٦]و ھەڵبژاردەی ئوسترالیا پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.

لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، فۆرد ناوی لە تیپی ھەڵبژاردەی ئوسترالیا تۆمارکرا کە سەرکەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ بەدەستھێنابوو، کە سێیەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بوو کە فۆرد بەشداری تێدا بکات.[١٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Matildas Teen Wins Top Award». Australian FourFourTwo. 15 July 2011. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Caitlin Foord named AFC Youth Player of the Year». ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «Matildas name Asian Cup squad». ٦ی ئایاری ٢٠١٤. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Australia's 2015 Women's World Cup Squad Named». ١٢ی ئایاری ٢٠١٥. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «C. Foord». لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «Australian Women's Football Team named for Rio Games». ٣ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. ^ «Caitlin Foord Wins AFC Player Of The Year». ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. ^ «Strong Westfield Matildas squad for Tournament of Nations». ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. ^ «Caitlin Foord eyes Tournament of Nations for Matildas return». ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ «Foord hits hat-trick as Westfield Matildas cruise past Chile». Matildas (بە ئینگلیزی). ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ «Matildas squad for 2019 FIFA Women's World Cup announced». ١٤ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  12. ^ «Australia stuns Brazil with rally». Japan Times. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. ^ Pender، Kieran (22 June 2019). «Norway beat Australia in the Women's World Cup last 16, as it happened». The Guardian. لە 23 June 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ «Australian Olympic Team for Tokyo 2021». The Roar (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  15. ^ «100 Cap Caitlin: The story of Commbank Matildas' iconic #9». matildas.com. ١١ی نیسانی ٢٠٢٢.
  16. ^ «Foord and Raso fire Australia into quarter-finals with win over Denmark». Guardian. لە 2023-08-08 ھێنراوە.
  17. ^ «History making Matildas team selected for Paris Olympics». Matildas. Football Australia. ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری