کالڤین مارک فلیپس (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک یاریزانی ناوەندی یاریگا یاری دەکات بۆ یانەی ئینگلیزی مانچستەر سیتی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

کاڵڤین فلیپس
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٣–٢٠١٩ وۆرتلی
٢٠١٠–٢٠١٤ لیدس یونایتد
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٤–٢٠٢٢ لیدس یونایتد ٢١٤ (١٣)
٢٠٢٢- مانچێستەر سیتی ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢٠- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ٢٣ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of تەممووزی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٢

دەرچووی ئەکادیمیای لیدز یونایتدە، فلیپس لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی بۆ پپێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا. لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠، فلیپس یەکێک بوو لە یاریزانانی تیمی لیدز کە ڕاھێنەرایەتی دەکرا لەلایەن مارسیلۆ بیێلسا و کە خولی پلە یەکی ئینگلیزی (چامپیۆنشیپ)بردەوە. دوای ئەم وەرزەش، فلیپس یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەنجامدا، و بەشێک بوو لە تیمی ئینگلتەرا کە پلەی دووەمیان بەدەستھێنا لە یۆرۆی ٢٠٢٠.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

فلیپس لە لیدز، لە ڕۆژاوای یۆرکشیر لەدایکبووە.[١] لە ئەکادیمیای فارنلی بووە لە ماوەی ساڵەکانی خوێندنی ناوەندیدا.[٢]

کاروانی یانە دەستکاری

لیدز یونایتد دەستکاری

کاروانی سەرەتایی دەستکاری

فلیپس لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ بۆ یانەی ناوخۆیی وارتلی یاریکردووە پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بچێت بۆ ئەکادیمیای لیدز یونایتد.[٣] یاریزانەکە لە ئاستی لاوانی یانەکە بەرەو پێش چوو و یەکەم گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ یانەکە واژوو کرد لە ھاوینی ٢٠١٤، کە گرێبەستەکە وای کرد بۆ وەرزی ٢٠١٤–١٥ بمێنێتەوە.[٤][٥]

لە وەرزی ٢٠١٤–١٥، فلیپس بوو بە کاپتنی پێکھاتەی گەشەپێدان و تیمەکانی خوار ١٨ ساڵان. فلیپس چووە پێکھاتەی یەکەمی یانەکە بۆ گەشتکردن بۆ سەندەرلاند لە قۆناغی سێیەمی جامی ئێف ئەی لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥؛ ئەو وەک یەدەگ مایەوە لە یارییەکەدا و یاری پێ نەکرا کە ١–٠ دۆڕان. لە ٣٠ی ئازار، ڕاھێنەری ئەکادیمیا جەیسۆن بلانت وتی کە پێی وایە فلیپس دەبێتە دڵخوازێکی داھاتووی ھاندەکانیان.[٦] فلیپس لەماوەی مانگەکانی دواتردا لە یارییەکانی خولدا دەرکەوت لەسەر کورسی یەدەگ و یەکەمین یاری پیشەگەری خۆی بەرامبەر وۆڵڤەر ھاپتۆن لە ٦ی نیساندا ئەنجامدا.[٧] لەگەڵ سام بایڕام، چارلی تایلەر، ئەلێکس مۆوەت و لویس کوک، فلیپس نوێترین یاریزان بوو لە لە کۆمەڵە یاریزانێکی بەھرەمەند لە یاریزانانی ئەکادیمیا کە بە بەردەوامی لەژێر ڕاھێنەری پێشووی لاوان نیل ڕیدفێرن لە وەرزی ٢٠١٤–١٥ دەرکەوت. لە ١١ی نیسان، پێگەی خۆی لە ١١ یاریزانی سەرەکیدا ھێشتەوە، و یەکەمین یاری خۆی لە لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کاردیف سیتی لە ئێلاند ڕۆد ئەنجامدا، ویەکەم گۆڵی خۆی تۆمار کرد لە تەنیا دووەم یاریدا، ھەرچەندە یارییەکە بە ئەنجامی ٢–١ بە شکست کۆتایی ھات.[٨]

لە کۆتایی وەرزەکەدا گرێبەستێکی نوێی دوو ساڵەی واژوو کرد.[٩] لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٥، فلیپس درێسی ژمارە ٢٧ی پۆشی بۆ وەرزی ٢٠١٥ی ١٦ی.[١٠] لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ جێگرەوەی ڕیدفێرن وەک ڕاھێنەری سەرەکی لە ماوەی ھاویندا، فلیپس تەنھا ١٠ یاری لە خولدا ئەنجامدا لە ماوەی وەرزەکەدا لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەرەکانی ئەو وەرزە ھەردوو ئوی ڕۆزلەر و دواتر ستیڤ ئیڤانس.[١١][١٢]

٢٠١٦ تا ٢٠١٩ دەستکاری

لە حوزەیرانی ٢٠١٦، تەنھا چەند ڕۆژێک دوای دەستنیشانکردنی ڕاھێنەری نوێ گاری مۆنک، فلیپس گرێبەستێکی نوێی سێ ساڵەی پێ بەخشرا لە لیدز.[١٣] لە ٢٣ی حوزەیران، فلیپس گرێبەستی نوێی ٣ ساڵەی واژوو کرد بۆ مانەوە لە یانەکە تا ھاوینی ٢٠١٩.[١٤] لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٦، فلیپس یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە وەرزی ٢٠١٦، بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی دوور مەودا بەرامبەر نۆتینگھام فۆرێست کە یارییەکەیان ٣–١ دۆڕاند.[١٥] دوای تووشبون بە پێکانی کاپتن لیام بریدکوت لە ئەیلوولی ٢٠١٦، فلیپس، لەگەڵ یۆنان ئۆکاین یان ڕۆناڵدۆ ڤیێرا، خۆی وەک یاریزانێکی گرنگ لە ناوەندی یاریگای لیدز جێگیر کرد.[١٦] ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی بۆ لیدز وای لێکرد خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەدەست بھێنێت. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، فلیپس یەکەم کارتی سوور پیشەگەری وەرگرت دوای ئەوەی لێدانێکی سزای دروست کرد لە دۆڕاندیان ٢–٠ بەرامبەر بەڕیتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن بە گەڕاندنەوەی شوتێک بۆ گؤل بە دەستی، لێدانە سزاکە لەلایەن گلین مۆرایەوە جێبەجێکرا.[١٧]

لە ٦ی ئابی ٢٠١٧، ڕۆژی دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١٧–١٨، فلیپس دوو گۆڵی تۆمارکرد بۆ دڵنیابوون لەوەی لیدز ٣–٢ لە بۆڵتۆن واندەرز بباتەوە.[١٨] لە ٩ی ئەیلوولدا سێیەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر بورتۆن ئەلبیۆن.[١٩] پێنجەمین وەرزەکەی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا بوو لە دۆڕانێکی ٢١ لە دێربی یۆرکشێر بەرامبەر شێفیڵد یونایتد.[٢٠] ئەو وەرزەکەی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئۆکاین لە ناوەندی یاریگای لیدز دەستی پێکرد، ھەرچەندە دوای دەستپێکێکی باش لە وەرزەکە، لیدز ئاستی دابەزی و بووە ھۆیدەرکردنی ڕاھێنەری یانەکە تۆماس کریستیانسن لە شوباتی ٢٠١٨.[٢١] فلیپس و ئۆکان خۆیان لە ناو و دەرەوەی تیمەکە بینی لەگەڵ ڤیێرا کە دەرفەتی زیاتریان پێ بەخشرا و تا گەیشتنی ئادەم فۆرشۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ وەک ڕاھێنەری نوێ.[٢٢] فلیپس وەرزەکەی بە حەوت گۆڵ و سێ ئەسیست کۆتایی پێھێنا، کە باشترین وەرزی تۆمارکردنی گۆڵی بوو لە کاروانی وەرزشیدا تا ئێستا.[٢٣]

لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨، فلیپس ڕای گەیاند کە ڕاھێنان دەکات وەک بەرگریکار و یاریزانێکی ناوەندی دروستکەر پێش وەرزی٢٠١٨–١٩، وەک بەشێک لە تەکنیکی ڕاھێنەری نوێی یانەکە مارچێلۆ بیێلسا.[٢٤] کاتێک وەرزەکە دەستی پێکرد، وەک یاریزانێکی ناوەند لە یاریکردنی ٤-١-٤-١ دانرا.[٢٥] فلیپس وەک یاریزانێکی ناوەندی بەرگری بۆ لیدز لەژێر بیێلسا بەکاردەھێنرا، وەک بەرگریکار یاری دەکرد ئەگەر تیمەکە بە ٣ بەرگری یاری بکردایە.[٢٦] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ئاسی سەرنجڕاکێش لە جێگا نوێیەکانی لەژێر سەرپەرشتی بیێلسا وای کرد فلیپس بە ببەسترێتەوە بە ئەگەری بانگکردن بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.[٢٧][٢٨][٢٩] دوای پێکانی کاپتن لیام کۆپەر لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر شێفیڵد یونایتد، فلیپس چەند یارییەکی کرد وەک بەرگریکار تاوەکو گەڕانەوەی کۆپەر لە ناوەڕاستی کانوونی دووەم.[٣٠][٣١] دوای گەڕانەوەی بۆ جێگای ناوەندی بەرگری، یەکەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە یاریی ١–١ی لیدز بەرامبەر میدڵسبرۆ لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩، کە گۆڵی بەرامبەربوونی کرد لە خولەکی ١١ی کاتی زیاد کراو.[٣٢] لە ئازاری ٢٠١٩دا، ھەڵبژێردرا بۆ پێکھاتەی وەرزی ٢٠١٨–١٩ی خولی پلە یەکی ئینگلیزی و لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩دا، فلیپس بە یاریزانی ساڵ بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩ ھەڵبژێردرا لەلایەن یۆرکشێر ئیڤنین پۆست.[٣٣][٣٤] لە وەرزی ٢٠١٨–١٩، فلیپس ٤٦ یاری لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامدا و یەک گۆڵی تۆمارکرد، دوای ئەوەی لیدز وەرزی ئاسایی لە پلەی سێیەمدا تەواو کرد.[٣٥] لیدز گەیشتە پلەی ئۆف و یارییە یەکلاکەرەوەکان و و فلیپس یارییەکەی دەست پێکرد لە دژی دێربی کاونتی کە پلەی شەشەمی بەدەستھێنابوو. سەرەڕای ئەوەی لیدز بە بردنەوەی ١–٠ بردەوە لە یاری یەکەم لە یاریگای خۆیاندا، لیدز لە یاری دووەمدا ٤–٢ دۆڕا، دوای ئەوەی یاریزانی یانەکە گاتانۆ بێرادی کارتی سووری وەرگرت و دێربی گەیشتە یاری کۆتایی بە ئەنجامی ٤–٣ بە ھەردوو یاری و لە کۆتاییدا ڕوبەڕوی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە.

٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ دەستکاری

لە تەممووزی ٢٠١٩، لیدز گفتوگۆی گرێبەستی لەگەڵ فلیپس لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەست پێکرد.[٣٦] لە ٨ی ئابی ٢٠١٩دا دەرکەوت کە لیدز لە کاتی گواستنەوەی ٢٠١٩دا ئۆفەری یانەکانی بۆ فلیپس ڕەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە یانەکە بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئۆفەر ھەبوو بۆ فلیپس کە بە نزیکەی ٢٧ ملیۆن پاوەند ببوو ڕەتکرایەوە.[٣٧][٣٨] لە ئەیلوولی ٢٠١٩، گرێبەستێکی نوێی پێنج ساڵەی لەگەڵ لیدز واژوو کرد.[٣٩] لە ھەفتەی سەد ساڵەی لیدز یونایتد، فلیپس گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بەرامبەر بێرمینگھام سیتی، یارییەکە بە کۆتایی١–٠ کۆتایی ھات کە لەبەردەم ھاندەرێکی زۆری ئیلاند ڕۆد بوو.[٤٠] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە ئاستی فلیپس بۆ لیدز لە ناوەندی بەرگری لەژێر سەرپەرشتی مارسیلۆ بیێلسا، وای کرد کە داواکاری زۆر بکرێت بۆ ئەوەی بانگ بکرێت بۆ پێکھاتەی ئینگلتەرا.[٤١][٤٢][٤٣][٤٤] ڕاھێنەری ئینگلتەرا کاریس ساوسگەیت لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ چاودێری فلیپسی کرد پێش ئەوەی بانگھێشت بکرێت.[٤٥] دوای ئەوەی وەرزی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ئازاری ٢٠٢٠ وەستێنرا بەھۆی کاریگەریی پەتای کۆرۆنا کۆڤید-١٩، وەرزەکە لە مانگی حوزەیراندا دەستیپێکردەوە.[٤٦] فلیپس لە گۆڵێکی تۆمار کرد بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە بردنەوەی ٣–١ی لیدز بەسەر بلابێرن ڕۆڤەرس لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠، بەڵام وەرزەکەی تەنھا یەک ھەفتە دواتر کۆتایی پێھات دوای تووشبون بە پێکانی ئەژنۆ کە لە بردنەوەی ١–٠ لیدز بەسەر سوانسی سیتی بەسەریدا ھات. سەرەڕای ئەمە، لیدز بە ماوەیەکی کەم سەرکەوت بۆ پرێمیەرلیگ وەک پاڵەوانی خولی پلە یەک کاتێک سەرکەوتنی ١–٠ بەسەر بارنسلی بەدەست ھێنا و بە دوایدا ھەردوو یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و برێنتفۆرد یارییەکانیان دۆڕاند.[٤٧] لە ٧ی ئابی ٢٠١٩، ناوبراو لە باشترین پێکھاتەی خولی پلە یەکی وەرزی ٢٠١٩–٢٠ ھەڵبژێردرا لەلایەن ڕۆژنامەی گاریان.[٤٨] لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، فلیپس دانرا لە پێکھاتەی وەرزەکە لەلایەن ڕێکخراوی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ.[٤٩]

لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، فلیپس یەکەم یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا لە یاری یەکەمی وەرزەکە کە دۆڕان ٤–٣ لە بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی پێشوو لیڤەرپوول لە ئەنفیڵد، لەگەڵ ئەوەی فلیپس ئەسیستی کرد بۆ گۆڵەکەی جاک ھاریسۆن.[٥٠][٥١]

لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١، فلیپس ٢٠٠ەمین یاری خۆی بۆ لیدز ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–٠ لە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، کە بوو بە بەشێک لە کۆمەڵەیەک کە تەنھا ٧٠ یاریزانن کە زیاتر لە ٢٠٠ یاریان بۆ یانەکە ئەنجامداوە، لەنێویاندا ھاوتیمەکانی ئێستای ستارت داڵاس و لیام کۆپەر کە لەو وەرزەدا گەیشتن بەو ژمارەیە[٥٢][٥٣]

لە کۆتا یاری وەرزەکە لە ٢٣ی ئایار ٢٠٢١، فلیپس یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پرێمیەرلیگ تۆمارکرد، کە بە شێوەی لێدانێکی ڕاستەوخۆ بوو لە بردنەوەی ٣–١ی لیدز بەسەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن.[٥٤]

مانچێستەر سیتی دەستکاری

فلیپس بە گرێبەستێکی شەش ساڵی واژوو کرد لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢، بە بڕی ٤٢ ملیۆن پاوەندی سەرەتایی، کە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ ٤٥ ملیۆن پاوەند کە پەیوەستە بە ئاست و ئەنجامەوە.[٥٥]

فلیپس دەیتوانی یاری بۆ وڵاتی لەدایکبوونی بکات، کە ئینگلتەرایە، ھەروەھا جامیکا و کۆماری ئیرلەندا لە ڕێگەی باوک و دایک.[٥٦] لە کۆتاییدا بڕیاریدا یاری بۆ ئینگلتەرا بکات و بۆ یەکەم جار لە ئابی ٢٠٢٠ لەلایەن گاریس ساوسگەیتەوە بانگھێشت کرا، پێش ئەوەی یەکەم یاری خۆی ئەنجامبدا لە ٨ی ئەیلوول بەرامبەر دانیمارک لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.[٥٧][٥٨] ئەو سێیەم یاریزان بوو لە سەدەی ٢١ کە بانگھێشتی ئینگلتەرا بکرێت پێش ئەوەی لە خولی نایابی وڵاتەکەدا یاری بکات، تەنیا لە دوای جاک باتلاند و ویڵفرێد زایا. لە چاوپێکەوتنێکدا دوای بانگکردنی، فلیپس باسی ئامانجی خۆی کرد کە یەکەم درێسی ئینگلتەرای دەداتە مارسیلۆ بیێلسا دوای ئەوەی ڕاھێنەری لیدز یونایتد درێسی یاریکردنی لە یانەی کۆنەکەی نیوێڵ ئۆڵد بۆیس پێ بەخشی بوو، لەگەڵ پەیامێک بۆ خۆی و خێزانەکەی بۆ یادکردنەوەی یەکەم بانھێشتکردنی نێودەوڵەتی.[٥٩]

فلیپس بانگکرا بۆ یاریکردن بۆ ئینگلتەرا لە یۆرۆ ٢٠٢٠، کە تێیدا ستایشی لەلایەن شیکەرەوەکان، ھاندەران و ڕۆژنامەکانی جیھان پێ گەیشت بۆ دەرکەوتنە جەنگی و داینامیکییەکانی.[٦٠][٦١][٦٢] ئەو ھەموو یارییەکاندا بە شێوەی سەرەکی یاری کرد لە ئینگلتەرا تا گەیشتنە کۆتایی، کە لە کۆتاییدا ئیتاڵیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە جامەکەی بردەوە.[٦٣]

فلیپس بە باشترین یاریزانی٢٠٢٠–٢١ی ئینگلتەرا دانرا.[٦٤]

دوای دەستپێکردنی کاروانی پیشەگەری وەک یاریزانێکی بۆکس بۆ بۆکس یان یاریزانێکی ناوەندی، فلیپس گۆڕدرا بۆ یاریزانێکی بەرگری لە ناوەندی لەلایەن مارسیلۆ بیێلسا پێش دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١٨–١٩.[٦٥][٦٥] ئەو ناسراوە بە پاسی کورت و خێرا، ھەڵدانی تۆپی درێژ بۆ یاریزانان و توانای دەستپێکردنی ھێرش بۆ سەر تیمی بەرامبەر لەکاتێکدا ئەرکی بەرگری خۆی دەپارێزێت، کە بە «لینچپین» وەسف کراوە.[٦٦]

مارسیلۆ بیێلسا کە شێوازەکەی وەسف کرد «زۆر باشە لە وەرگرتنی تۆپ و ناردی بۆبۆ بۆشایییەکی تر، بۆشایییەکی باشتر. ئەو زۆر باشە کاتێک پێویستە تیمەکە بپارێزێت و لەوکاتەدا یاریزانەکانی لای بەرگری دەچنە ھێرش بردن؛ و کاتێک ئێمە بە ژمارە بەراورد بە بەرامبەر کەمترین، ئەو زۆر باشە لەگەڵ بەرگریکردنەکەی».[٦٧] فلیپس ھەروەھا گۆڕدرا بۆ یاریکردن وەک بەرگریکار لەژێر بیێلسا.[٦٨][٦٩]

بەھۆی شێوازی یاریکردنیی ھاوشێوەیان، فلیپس نازناوی «پیرلۆی یۆرکشەیر»ی پێبەخشرا لەلایەن ھاندەرانی لیدزەوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئاندرا پیرلۆ.[٧٠][٧١] دوای ئاستە بەرزەکە بۆ ئینگلتەرا بەرامبەر کڕواتیا لە یۆرۆ ٢٠٢٠، بە کەسێکی زیرەک وەسف کرا لە دۆزینەوەی بۆشایی بچووک کە جووڵەیەکی سادە دەگۆڕێت بۆ ھێرشێکی مەترسیدار.[٧٢]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٤ تەممووزی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی ئێف ئەی جامی ئی ئێف ئێڵ ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
خول یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لیدز یونایتد ٢٠١٤ ١٥ چامپیۆنشیپ ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ٢ ١
٢٠١٥–١٦ چامپیۆنشیپ ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ١٠ ٠
٢٠١٦–١٧ چامپیۆنشیپ ٣٣ ١ ٢ ٠ ٥ ٠ - - ٤٠ ١
٢٠١٧ ١٨ چامپیۆنشیپ ٤١ ٧ ١ ٠ ١ ٠ - - ٤٣ ٧
٢٠١٨ ١٩ چامپیۆنشیپ ٤٢ ١ ٠ ٠ ٢ ٠ - ٢ ٠ ٤٦ ١
٢٠١٩ ٢٠ چامپیۆنشیپ ٣٧ ٢ ١ ٠ ٢ ٠ - - ٤٠ ٢
٢٠٢٠–٢١ پرێمیەرلیگ ٢٩ ١ ١ ٠ ٠ ٠ - - ٣٠ ١
٢٠٢١ پرێمیەرلیگ ٢٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ١ - - ٢٣ ١
کۆی گشتی ٢١٤ ١٣ ٥ ٠ ١٣ ١ - ٢ ٠ ٢٣٤ ١٤
مانچستەر سیتی ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
کۆی گشتی ٢١٤ ١٣ ٥ ٠ ١٣ ١ ٠ ٠ ٢ ٠ ٢٣٤ ١٤

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٧٣]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئینگلتەرا ٢٠٢٠ ٤ ٠
٢٠٢١ ١٥ ٠
٢٠٢٢ ٤ ٠
کۆی گشتی ٢٣ ٠

خەڵاتەکان دەستکاری

لیدز یونایتد

  • پاڵەوانێتی خولی پلە یەکی ئینگلیزی (چامپپیۆنشیپ): ٢٠١٩–٢٠[٧٤]

ئینگلتەرا

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی مانگ: تشرینی یەکەمی ٢٠١٦[٧٦]
  • باشترین پێکھاتەی ساڵی چامپیۆنشیپ: ٢٠١٨–١٩[٧٧]
  • باشترین پێکھاتەی ساڵ: چامپیۆنشیپی ٢٠١٩–٢٠[٧٨]
  • باشترین یاریزانی ساڵی ئینگلتەرا: ٢٠٢٠–٢١[٧٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kalvin Phillips: Profile". worldfootball.net. HEIM:SPIEL. Retrieved 10 September 2020.
  2. ^ "Leeds United's Kalvin Phillips nets proud message from former school after England debut". West Leeds Dispatch. 2020-09-08. Retrieved 2021-02-23.
  3. ^ "From Wortley FC to England – Leeds United's Kalvin Phillips nets England call-up". West Leeds Dispatch. 25 August 2020. Retrieved 14 September 2020.
  4. ^ "United youngsters sign up". Leeds United F.C. 9 July 2014. Retrieved 20 April 2018.
  5. ^ "Leeds United: Rising star to commit to Whites". Yorkshire Evening Post. 3 June 2015. Retrieved 20 April 2018.
  6. ^ "Leeds United: Phillips can become a real fans' favourite". Yorkshire Evening Post. 30 March 2015. Retrieved 30 March 2015. ٢ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Wolverhampton Wanderers v Leeds United". BBC Sport. 6 April 2015.
  8. ^ "Leeds United 1 Cardiff City 2: Phillips goal a rare highlight in defeat". Yorkshire Evening Post. 12 April 2015. Retrieved 12 April 2015. ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Kalvin Philips: Leeds United midfielder signs new deal". BBC Sport. 5 June 2015. Retrieved 20 April 2018.
  10. ^ "2015/16 squad numbers announced". Leeds United F.C. 31 July 2015. Retrieved 31 July 2015.
  11. ^ "Games played by Kalvin Phillips in 2015/16". Soccerbase. Retrieved 2 April 2021.
  12. ^ "Steve Evans: Leeds appoint new boss as Massimo Cellino banned". BBC Sport. 19 October 2015. Retrieved 2 April 2021.
  13. ^ "Leeds United: Phillips commits future to Whites". Yorkshire Evening Post. 17 June 2016. Retrieved 17 June 2016.
  14. ^ "Kalvin commits future to United". Leeds United F.C. 23 June 2016. Retrieved 23 June 2016.
  15. ^ "Nottingham Forest 3 Leeds United 1". BBC Sport. 27 August 2016. Retrieved 20 April 2018.
  16. ^ "Garry Monk delivers devastating injury update on Leeds star: Could be out for two months". Daily Express. 30 September 2016. Retrieved 30 September 2016.
  17. ^ "Brighton & Hove Albion 2 Leeds United 0". BBC Sport. 9 December 2016. Retrieved 9 December 2016.
  18. ^ "Report: Bolton Wanderers 2–3 Leeds United". Leeds United F.C. 6 August 2017. Retrieved 6 August 2017.
  19. ^ "Leeds Vs Burton Albion". BBC Sport. Retrieved 9 September 2017.
  20. ^ "Leeds United 1–2 Sheffield United". BBC Sport. 27 October 2017. Retrieved 2 April 2021.
  21. ^ "Leeds dismiss manager Thomas Christiansen after eight months". BBC Sport. 4 February 2018. Retrieved 4 February 2018.
  22. ^ Lee Sobot (18 January 2018). "Done Deal: Adam Forshaw joins Leeds United in £4.5m deal from Middlesbrough". Yorkshire Evening Post. Retrieved 18 January 2018.
  23. ^ "Leeds United Top Scorers". BBC Sport. Retrieved 17 May 2018.
  24. ^ "Kalvin Phillips on how Marcelo Bielsa has been training him as a centre-back this summer". Leeds Live. 19 July 2018. Retrieved 19 July 2018.
  25. ^ "Leeds United: Midfielder Phillips is lynchpin of the Bielsa revolution". Yorkshire Evening Post. Retrieved 22 August 2018.
  26. ^ "Bielsa highlights centre-back options at Leeds United but would welcome one more". Yorkshire Evening Post. 4 August 2018. Retrieved 16 November 2018.
  27. ^ "EXCLUSIVE: Arsenal, Everton among 12 Prem sides scouting Leeds ace". Teamtalk. 30 September 2018. Retrieved 16 November 2018.
  28. ^ "Kalvin Phillips for England? Mason Mount's call-up shows the Championship is on Gareth Southgate's radar". Yorkshire Evening Post. Retrieved 16 November 2018.
  29. ^ "Kalvin Phillips on his England dream after Gareth Southgate calls up Mason Mount". Leeds Live. Retrieved 16 November 2018.
  30. ^ "Injury Update: Liam Cooper & Stuart Dallas". Yorkshire Post. 5 December 2018. Retrieved 7 December 2018.
  31. ^ "KALVIN PHILLIPS DELIVERS HONEST VERDICT ON PLAYING CENTRE-BACK FOR LEEDS UNITED". Football League World. 8 April 2018. Retrieved 19 June 2019.
  32. ^ "Leeds' Kalvin Phillips rescues point at Boro after Clarke taken to hospital". The Guardian. 9 February 2019. Retrieved 19 February 2019.
  33. ^ "EFL awards: Che Adams, Teemu Pukki & Billy Sharp on Championship shortlist". BBC Sport. 26 March 2019. Retrieved 28 March 2019.
  34. ^ "From Kalvin Phillips to Rio Ferdinand – every YEP Leeds United Player of the Year since 2002". Yorkshire Evening Post. 4 May 2019. Retrieved 15 May 2019.
  35. ^ "Leeds 1 Wigan 2". BBC Sport. 19 April 2019. Retrieved 15 May 2019.
  36. ^ "Kalvin Phillips: Leeds United in talks with midfielder over new deal". BBC Sport. 17 July 2019.
  37. ^ "Angus Kinnear interview – part two: Leeds United rejected £35m worth of bids, strengthened and addressed Financial Fair Play requirements". Yorkshire Evening Post. 8 August 2019.
  38. ^ "Kalvin Phillips is Leeds' next homegrown gem yet his school tried to warn him off football". The Athletic. 26 August 2019.
  39. ^ "Kalvin Phillips: Leeds United midfielder signs new contract". BBC Sport. 9 September 2019.
  40. ^ "Leeds 1–0 Birmingham: Kalvin Phillips hits United winner at Elland Road". Sky Sports. 19 October 2019.
  41. ^ "Kalvin Phillips interview: The best defensive midfielder in England?". Sky Sports. 26 November 2019.
  42. ^ "Kalvin Phillips interview: The best defensive midfielder in England?Leeds star is better England pick than Rice, Winks, claims pundit". Talksport. 21 November 2019.
  43. ^ "The picture facing Leeds United star Kalvin Phillips if Gareth Southgate is to grant midfielder an England call". Yorkshire Evening Post. 20 November 2019.
  44. ^ "Could #LUFC's Kalvin Phillips be an option for Gareth Southgate's #ThreeLions at #EURO2020?". BBC Five Live. 15 November 2019 – via Twitter.
  45. ^ "He's playing in the Championship and developed outside 'the system' but Kalvin Phillips is ready for England". The Athletic. 15 January 2020.
  46. ^ "Championship season set to restart on 20 June as coronavirus lockdown eases". BBC Sport. 31 May 2020. Retrieved 2 April 2021.
  47. ^ "Championship: Leeds United promoted to Premier League after 16-year absence". BBC Sport. 17 July 2020. Retrieved 9 August 2020.
  48. ^ "Who makes our Football League teams of the season for 2019–20?". The Guardian. 7 August 2020. Retrieved 9 August 2020.
  49. ^ "PFA Player of the Year: Kevin de Bruyne and Beth England named 2020 winners". BBC Sport. 8 September 2020. Retrieved 9 September 2020.
  50. ^ "Liverpool 4 Leeds 3". BBC Sport. 12 September 2020. Retrieved 14 September 2020.
  51. ^ "Liverpool 4 Leeds 3". BBC Sport. 12 September 2020. Retrieved 14 September 2020.
  52. ^ "Leeds United 2 Crystal Palace 0". BBC Sport. Retrieved 2021-02-17.
  53. ^ "Leeds United Club 200". LUFCTALK STATS & HISTORY. Retrieved 2021-02-17. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ "Leeds United 3–1 West Bromwich Albion: Hosts end season with fourth straight win". BBC Sport. Retrieved 2021-05-23.
  55. ^ "Kalvin Phillips: Man City complete transfer of Leeds United midfielder". Sky Sports. 4 July 2022. Retrieved 4 July 2022.
  56. ^ "England-born Players Could Represent Reggae Boyz Despite English FA Interest". Jamaican News Online.
  57. ^ "England call-ups for Harry Maguire, Phil Foden, Mason Greenwood and Kalvin Phillips". BBC Sport. 25 August 2019. Retrieved 25 August 2020.
  58. ^ "Denmark 0–0 England". BBC Sport. 8 September 2020.
  59. ^ "CLASSY: Leeds ace Kalvin Phillips reveals plan to make incredible Marcelo Bielsa gesture after first England call-up". Talksport. 6 September 2020.
  60. ^ UEFA.com (2021-06-15). "All the EURO 2020 squads". UEFA.com. Retrieved 2021-06-30.
  61. ^ "Kalvin Phillips earns huge praise from supporters after Germany showing". www.yorkshireeveningpost.co.uk. Retrieved 2021-07-07.
  62. ^ Smith, Rory (2021-07-05). "No Semifinalist Is an Island". The New York Times. ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-07-07.
  63. ^ "England lose shootout in Euro 2020 final". BBC Sport.
  64. ^ "Philips Named England's 2020-21 Player of the Year". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  65. ^ ئ ا "The evolution of Kalvin Phillips under Marcelo Bielsa – in their own words". Leeds Live. 6 December 2018. Retrieved 2 July 2019.
  66. ^ Joe Urquhart (8 July 2019). "Leeds United open contract talks with midfielder Kalvin Phillips". Yorkshire Evening Post. Retrieved 8 July 2019.
  67. ^ "Leeds United: Midfielder Phillips is lynchpin of the Bielsa revolution". 17 August 2018. Retrieved 2 July 2019. ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  68. ^ "Kalvin Phillips can add a new dimension to Leeds United's defence". 1 August 2018. Retrieved 2 July 2019. ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  69. ^ Lee Sobot (8 July 2019). "Pontus Jansson picture puts Leeds United centre-back situation back under microscope". Retrieved 8 July 2019.[بەستەری مردوو]
  70. ^ "Leeds United 'The Yorkshire Pirlo' – key midfielder's controbution leaves these Leeds fans delighted". Football League World. 9 February 2019. Retrieved 2 July 2019.
  71. ^ "From Kalvin Phillips to Rio Ferdinand – every YEP Leeds United Player of the Year since 2002". 4 May 2019. Retrieved 15 May 2019.
  72. ^ "Kalvin Phillips' quiet excellence offers England something new and hopeful | Jonathan Liew". TheGuardian.com. 13 June 2021.
  73. ^ Kalvin Phillips لە National-Football-Teams.com
  74. ^ "Leeds United are champions!". Leeds United F.C. 18 July 2020. Retrieved 18 July 2020.
  75. ^ McNulty, Phil (11 July 2021). "Italy 1–1 England". BBC Sport. Retrieved 17 July 2021.
  76. ^ "EFL: Kalvin Phillips named Young Player of the Month". Leeds United F.C. 21 November 2016. Retrieved 21 November 2016.
  77. ^ "EFL Awards 2019: Shortlists revealed". English Football League. 26 March 2019. Retrieved 28 March 2019.
  78. ^ "PFA Player of the Year: Kevin de Bruyne and Beth England named 2020 winners". BBC Sport. 8 September 2020. Retrieved 9 September 2020.
  79. ^ "Kalvin named POTY". EnglandFootball.com. 1 September 2021. Retrieved 1 September 2021.