کالپورنیا (ھاوسەری جولیوس سێزار)

کالپورنیا ژنی سێیەم یان چوارەمی جولیوس سێزار بوو، ھەروەھا ئەو ھاوسەرەی بوو کە لە کاتی تیرۆرکردنیدا لەگەڵیدا دەژیا. بەپێی سەرچاوە ھاوچەرخەکان، کالپورنیا ژنێکی باش و بەوەفا بوو، سەرەڕای ناپاکی مێردەکەی بەرامبەری. لە شەوی پێش تیرۆرکردنی جولیوس سێزاردا کالپورنیا خەوی بینیبوو و زۆری ھەوڵدا کە ڕێگری لە ھاوسەرەکەی بکات لە ماڵ دەربچێت.[١]


وێنەی کالپورنیا لەلایەن ھوبێرتس کوێلینس
لەدایکبوون
مەرگ
ناسراوە بەکۆتا ھاوسەری جولیوس سێزار
ھاوسەرجولیوس سێزار (٥٩–٤٤ی پێش زایین؛ کاتی تیرۆرکردنی)
باوان
  • لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ کاسۆنینەس (باوک)

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

کالپورنیا لە دایکبووی نزیکەی ساڵی ٧٦ پ. ز بوو، کچی لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ کاسۆنینەس بوو کە کۆنسڵی ڕۆم بوو لە ٥٨ پ.ز. براکەی کالپورنیا لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ بوو، کە لە ١٥ی پێش زایین بوو بە کونسڵ.[٢]

ھاوسەرگیری

دەستکاری

کالپورنیا لە ٥٩ی پێش زایین ھاوسەرگیری لەگەڵ جولیوس سێزار کرد لەکاتێکدا جولیوس کونسڵی ڕۆم بوو.[٣][٤][٥][١] لەکاتی ھاوسەرگیریاندا کالپورنیا تەمەنی نزیکەی ١٧ ساڵان بوو و باوەڕ وایە گەنجتر بووبێت لە جولیای کچی جولیوس کە تەنھا منداڵی بوو لە ماوەی ھەموو ھاوسەرگیرییەکانی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Dictionary of Greek and Roman Biography and Mythology, vol. I, p. 582 ("Calpurnia", No. 2).
  2. ^ Caesar's Gallic War, Book 1, Julius Caesar, Hinds & Noble, 1898, pg. 83.
  3. ^ Suetonius, "The Life of Caesar", 19, 21.
  4. ^ Plutarch, "The Life of Caesar", 13, 14; "The Life of Pompeius", 47.
  5. ^ Appian, "Bellum Civile", ii. 14.